شەوی ڕابردوو 26 حوزەیران لە ئەنجامی دوو ڕووداوی هاتوچۆدا لە ناحیەی #حاجیاوا#ی قەزای #ڕانیە# و ڕێگای ڕانیە هەولێر ئافرەتێک گیانی لە دەستداو 18 کەسی تریش برینداربوون.
خۆشناو حەسەن وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی #ڕاپەڕین# بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، دەرەنگانێکی شەوی ڕابردوو 26 حوزەیران لەسەر ڕێگای گشتی ناحیەی حاجیاوای قەزای ڕانیە ڕووداووێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان ڕوویدا و بەو هۆیەوە 9 کەس بریندار بوون.
وتیشی هەر درەنگانی شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی تری هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەسەر ڕێگای نێوان ڕانیە هەولێر لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویداوە، بەو هۆیەشەوە ژنێک گیانی لە دەستداوە و 9 کەسی تریش برینداربوون.
باسی لەوەشکرد، هۆکاری هەردوو ڕووداوەکەش پابەندنەبوونی شۆفێران بووە بە ڕێنمایی و یاساکانی هاتوچۆ.
27-06-2017