پەرلەمانتارێکی کوردی #ئێزدی# لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕووداوێکی دڵتەزێن دەگەڕێتەوە و دەڵێ چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی #داعش# گۆشتی منداڵێکی یەک ساڵانیان دەرخواردی دایکەکەی داوە کە کوردی ئێزدی بوونە.
#ڤیان دەخیل#، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەدیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئێکسترا نیوزی میسری، باس له و کارەساتە دەکات کە بەسەر کوردانی ئێزدیدا هاتووە و دەڵێت: تا ئێستاش ئه و پرسیارە دەکەین، کە بۆچی داعشی دڕندە ئه و کارەساتەیان بەسەر ئێمەدا هێنا.
ڤیان دەخیل بە گریانەوە باس لە چیرۆکی ژنێکی ڕزگاربووی دەستی داعش دەکات و دەڵێت: ژنەکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ لە ژوورێک بەندکرابوو، بەبێ ئەوەی خواردن و ئاو و هیچ شتێکی بدرێتی، دواتر خواردنی بۆ هێنابوو، کە برنج و گۆشت بووە، دوای ئەوەی ژنەکە خواردوویەتی، پێیانگوتووە: ئەوە گۆشتی کوڕە یەک ساڵانەکەت بووە.
ڤیان دەخیل ئاماژە بەوە دەکات، تراژیدیای کوردانی ئێزدی کۆتایی نایەت، هەروەها باس لە ڕووداوێکی دیکە دەکات، کە چەکدارانی داعش دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر کچێکی تەمەن 10 ساڵ بە بەرچاوی کەسوکارەکەی و دواتریش بەهۆی ئه و دەستدرێژیکردنە گیانی لەدەستدا.
ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی شەنگال مانگی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبەری 2015 بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی #مەسعود بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و 7 هەزار 500 پێشمەرگە بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان دەستی پێکرد و تەواوی قەزاکە بە ماوەیەکی کەم کۆنتڕۆڵ کرایەوە و ئاڵای کوردستان لەسەر باڵاخانەی سایلۆی شنگال هەڵکرا.
دواتریش مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەسەر چیای شنگال پەیامی سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەی ڕاگەیاند و بەڵێنی بە پارێزگاکردنی شنگالیشی بە کوردانی ئێزدی دا.
27-06-2017