ساڵی 1932 لە شاری بەغداد لە دایکبووە. سەرەتا خوێندنی لە کتێبخانە دەوڵەمەندەکەی (سەید سەلمان)ی باپیری دەست پێ کردووە. قورئانی پیرۆز و (نەهجل بەلاغە)ی ئەزبەر کردووە، وێڕای زۆر لە شیعری عەرەبی. ساڵی 1955 کۆلیژی بازرگانی و ئابووریی لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە، لە تەمەنێکی زوودا خولیای مارکسیزم بووە و پەیوەندییەکی بەتینی بە بزووتنەوەی کۆمۆنیزمەوە هەبووە. ساڵی 1976 ناچار بوو عیراق جێ بهێڵێت و لە چین، لەندەن، بەیرووت و دیمەشقدا ژیانی ئاوارەیی بەسەر بردووە. لە ساڵی 1998دا لە ترۆپکی بەخششی هزریی خۆیدا کۆچی دوایی کردووە.
ئەم بیرمەندە، کە له و کاتەی ڕژێمی دیکتاتۆری سەدام بە چەکی کیمیاوی لە #هەڵەبجە#ی دا، ئه و دەستی لە ناسنامەی عیراقیانەی خۆی هەڵگرت و ئەم گەردن ئازاییەی لە منداڵانی کوردستان خواست،
کە تێیدا- دەڵێ: ئەی منداڵە کوردەکەی کە لە گوندە بچووکەکەی، لە سەر جێیەکەی، یان لە گۆڕەپانی یاری کردنەکەیدا بە غاز هەڵقرچای، سەبارەت بە خوێنی ڕژاوت داوای گەردن ئازاییت لێ دەکەم. بەڵێنت پێ دەدەم، کە پیاڵەی شکۆی وەهمیانە بۆ سوپاکانی چاخی بەردین هەڵنادەم. بە شەرمەوە داوای گەردن ئازاییت لێ دەکەم، بەرانبەر بە تۆ شەرم دایگرتووم، لە بەردەمی خەڵکیشدا هەست بە ڕووڕەشی دەکەم، من هەڵگری هەمان ناسنامەی ئه و فڕۆکەوانەم کە بەسەر تۆدا قارەمانیی نواند. خۆزگە خەڵک ئیدی ئه و ناسنامەیەیان لە کۆڵم دەکردەوە، بۆ ئەوەی بەرانبەر بە خۆینی شیرینی تۆ گەردن ئازاییم بەدەست دەهێنا. من کۆستی تۆم کەوتووە. شەوانی تاریک و درێژ فرمێسکت بۆ دەبارێنم. لە سەردەمی دەسەڵاتی گۆرگە مرۆڤدا، تەنیا گریانمان بۆ ماوەتەوە. دە توخوا لێمی قبووڵ بکە، تۆی مەغدوور، من بۆ تۆ دەستم لە ناسنامەکەم هەڵگرت، دەتۆش گەردنم ئازا کە.