وهاب عەزيز ڕەشيد #تەقتەق#ی
سەرۆکی بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف
ناوی تەواوی(وهاب کوڕی کێخوا عەزيزی کوڕی کێخوا ڕِەشيدی کێخوا سەعيدی کێخوا مارف)ە، ساڵی 1949 لە شارۆچکەی تەقتەق چاوی بەژيان هەڵهێناوە، لەنێوان ساڵانی(1956-1964) قۆناغی خوێندنی سەرەتايی لە قوتابخانەی تەقتەقی سەرەتايی تەواو کردووە، ناوەندی و دواناوەندی لە نێوان ساڵانی(1965-1969) لەشاری #کۆيە# خوێندووە وساڵی خوێندنی(1970-1971) ئامادەيی کشتوکاڵی لەشاری هەولێر تەواو کردووە، ساڵی(1972-1973) بڕوانامەی دبلۆمی لە پەيمانگای ڤێرتێرنەری لەشاری بەغدا بەدەستهێناوە، ماوەيەکی کەم لەساڵی 1973 دەبێتە سەرباز لەسوپای عێراقی و لەساڵی 1974 پەيوەندی بە شۆڕشی ئەيلولەوە دەکات و دەبێتە(قەلەم)ی لەشکر لەلای(رەشيد سندی) تاوەکو بەهاری 1975.
لە3-5-1975لە فەرمانگەی بەرێوەبەرايەتی(بەيتەرە)ی هەولێر بەناونيشانی(ياريدەدەری بەيتەر)ی دامەزراوە، لەمانگی ئابی 1975 کراوە بە لێپرسراوی فەرمانگەی بنکەی ڤێرتێرنەری تەقتەق تاوەکو ساڵی 1977له و سلکەی بەردەوام دەبێت.
لەساڵی 1977لەرێگەی(شێخ ئەبوبەکر بەرزنجی) سەرۆکی هۆبەی کشتوکاڵی تەقتەق پەيوەندی دەکات بە ڕێکخستنەکانی(کۆمەلەی مارکسی-لينينی کوردستان)، لە11-4-1979 دەزگای(ئەمن)ی هەولێر لەگەڵ دەيان گەنجی شارۆچکەی تەقتەق دەستگيری دەکەن، 4مانگ لەزيندان دەخزێنرێت به ئەشکەنجە و ئازارەوە تاوەکو بەر لێبوردنی گشتی دەکەوێت، دواتر بەهۆی دووچار بوون بە نەخۆشی(گانگرين) کە لە زينداندا نەخشەی عێراقيان لەسەر پێيەکانی دروستکردووە تا نەخشەی عێراقی بير نەچێتەوە، يەک مانگيتر دەگوازرێتەوە نەخۆشخانەی سەربازی.
دوای ئازادبوونی دەگەرێتەوە بۆ بنکەی ڤێرتێرنەری تەقتەق تا ساڵی 1985ز، لەساڵی 1985 بە فەرمانێکی ووزاری دەگوازرێتەوە بەرێوەبەرايەتی پەلەوەری هەولێر و لە کێڵگەی پەڵەوەڕی تەقتەق ماوەيەک فەرمانبەری و دواتر جێگری کێڵگەکە و دواتر لەساڵی(1985-1990) دەکرێتە بەرێوەبەری کێڵگەی پەڵەوەڕی تەقتەق.
ساڵی 1991خانەنشين بووە و لە ساڵی(1991-1998) کاری کشتوکاڵی و بازرگانی توتنی بۆ بەغداد کردووە، ساڵی 1999-2003 سەنتەری ئاسيای بۆ پەيوەنديەکان لەشاری کۆيە بەرێوە بردووە، لە2003-2017 فەرمانبەری کۆمپانيای ئاسياسێڵە بە ناونيشانی(سەرپەرشتيار)
لەساڵی(2015)ەوە دوای هەريەک لە(#دکتۆر ڕِەئوف کێخوا عەزيز تەقتەقی# و مامۆستا کاکەخان نەسرەدين ئەمين) دەبێتە سێيەم سەرۆکی(بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف) لە تەقتەق.[1]