ئەگەر #ئاغاژن# حيز بێت، #کارەکەر# چی بکات
ديارە خەڵکی ڕەمەکی و ڕەشۆکی وشەی(حيز) بە پێودانگێکی خێڵەکی لێکدەداتەوە و پێی وايە کە وشەی حيز هاتە ئاراوە بەشێکی زۆری پەيوەندی بە دامێنی مرۆڤەوەيە، بەڵام ئەوە ڕاستيەکە نيە، چونکە وشەی(حيز) پێچەوانەکەی(ئازا)يە، لەبەرگريکردن ئەوەی هەڵمەتی دوژمن ڕاگرێ ئازايە و ئەوەی لەبەری ڕابکات حيزە، سەگی پاسەوانيش ئەگەر بوەڕێ و نەهێڵێت لە ماڵ و کەڵوپەلی خاوەنەکەی نزيک بێتەوە پێی دەوترێت سەگێکی ئازا بەپێچەوانەکەشی پێی دەوترێت سەگێکی حيزە، وشەی حيز پێچەوانەی(ئازا، بێ هەڵوێست، سەخی و دڵواڵا و دڵکراوە و تاد) دێت، ئەم پەندە کورديە لە کوردەواريدا بەکارهاتووە بۆ کەسێک کە پەروەرێنی ماڵ و خاوەن ماڵ بێت و پاسەوانی و هەڵوێست و ئازايەتی نەبێت بۆ ديوەخان و دەروهەيوان و ماڵی خۆی چۆن کارەکەر و غولام و خزمەتگوزرارەکان دەتوانن ئه و خزمەت و بوارەی کاری تێدا دەکەن سەرکەوتوو بن چونکە ئەوان بەندەی گوێڕايەڵن.[1]