سلێمانی، 10ی شوباتی 2016: سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان هەوڵی ڕفاندنی پەیامنێری کەناڵی تورکمان ئیلی لە شاری #کەرکووک# ئیدانەدەکات و داوا لە پارێزگای کەرکووک دەکات، هەوڵی جدی بدات بۆ ئاشکرا کردنی بکەرانی.
شەوی دووشەممە 9ی شوبات، 3 کەس بە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری میرسیدس و دۆج، دەچنە سەر ماڵی پەیامنێری کەناڵی تورکان ئیلی لە گەڕەکی 1ی ئازاری شاری کەرکووک و هەڵی ڕفاندنی دەدەن.
عبدالقادر فوئاد بە میترۆی ڕاگەیاند پیش ئەوەی بێنە سەر ماڵمان پەیوەندییان پێوە کردم بۆ کاری ئاوارە و لە دەرگایان دا لەگەڵ چونە دەرەوە شوناسی پێشمەرگەیان پیشاندام و دەستیان ڕاکێشام بمبەنە ناو یەکێک لە سەیارەکان وتی هەوڵی دەربازبونم دا و خەڵکی گەڕەک فریام کەوتن وتیشی ئیتر خەڵک پەلاماریان دان و ئەوانیش قیشەکیان بۆ ئاسمان تەقاند و ڕایانکرد
ئەو وەک پەیامنێرێکی جەنگی بەردەوام ڕوماڵی سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کردوە، ئەو هەرچەندە لە نەتەوەی تورکمانە بەڵام هەموو نەتەوەکانی تر بە برای خۆی دەزانێت وتی بۆیە بروا ناکەم ئەوانە پێشمەرگە بن بۆیە دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە پێش من بەدواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە بکەن جەختیکردەوە ئەوان بەرگی مەدەنییان لەبەر بووە بەڵام بە ناوی پێشمەرگەوە داوایان لێکردم لەگەڵیاندا بڕۆم بۆیە زوو گومانم لەلا دروستبوو
ئەو ڕۆژنامەنوسە سکاڵای یاسایی لە بنکەی پۆلیسی مقدا لە شاری کەرکووک تۆمار کردوە.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان وێڕای ئیدانەکردنی ئەو ڕووداوە دوا لە پارێزگای کەرکووک دەکات، هەوڵی جدی بدات بۆ ئاشکرا کردنی بکەرانی ئەو ڕووداوە.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوس و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی ڕەسمی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتوە.
تا کۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای ڕۆژنامەوانی جەنگ و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی کراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە کۆنفرانسێکدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێکخراوەکە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 سەرلەنوێ دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردوە.سااَنی 2011 و 2012 و2013 و 2014، 2015راپۆرتی ساڵانەی لەسەر ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەنوسی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان
10-02-2016