ناوی کەناڵ: خاک-خاک تی ڤی
خاوەندارێتی: ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک
ڕۆژی دامەزراندن: #20-03-1997#
بەڕێوەبەری کەناڵ: زاهیر سدیق
جۆری کەناڵ: ناوخۆیی
فریکوێنسی: CH27 UHF
ناونیشانی ئۆفیسی سەرەکی: #سلێمانی#، گەڕەکی شۆڕش بەرانبەر مارکێتی زارا
=KTML_Bold=پەیوەندیکردن:=KTML_End=
=KTML_Tel_Link_Begin=0533201064=KTML_Tel_Link_Between=0533201064=KTML_Tel_Link_End=
=KTML_Email_Begin= tv@khaktv.net=KTML_Email_Between= tv@khaktv.net=KTML_Email_End=
=KTML_Bold=دەربارە=KTML_End=
ناوەندی چاپەمەنی ڕاگەیاندنی خاک، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە شاری سلێمانی، لە ساڵی 1997 وەک دامەزراوەیەکی سەربەخۆ مۆدێلێکی نوێی کارکردنی ڕاگەیاند، کە تا ئەندازەیەکی زۆر جۆرێک لە ڕچەشکێنی بواری ڕاگەیاندنی درووستکرد. یەکەم کەناڵی تەلەڤزیۆنی بوو، ئازادی بیروڕای پەخشکرد و دوور لە پرۆگرام و ئەجێندای حزبایەتی کاریکردووە وەک سەکۆیەکی ئازادی ڕەخنەگرانە، ڕاشکاوانە دیاردە دزێو و ناشرینەکانی وەک لەمپەڕێکی نەخوازراو ڕووماڵدەکرد. هاوکات داوا و خواستەکانی شەقامی ڕاستگۆیانە پەخشدەکردووە. زۆرجار هاووڵاتییان بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی ناڕەزاییان ڕوویاندەکردە تەلەڤزیۆنی خاک، لەوێوە خواست و داواکارییەکانیان بڵاودەکرایەوە و بەدواداچوون بۆ هەموو داخوازییەکی ڕەوای هاووڵاتییان دەکرا.
ئەو سەرەتایانەی درووستبوونی خاک پێگەیەکی تەواوی لە هەموو شوێنێک درووستکرد، بەچەشنێک کە خاک لە ماوەیەکی کەمدا توانی ئازادی ڕادەربڕین بکاتە ناسنامەی کارکردنی.
خاک چەتری کۆبوونەوەی هەموو ڕەنگەکان بوو. هیچ مەرجێکی سیاسی و حزبی بەئێستاشەوە بۆ کارمەندەکانی نەبووە. بەردوام لەگەڵ ویست و خواستی جەماوەردا تەبا بووە و هێڵی فکری نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری گرنگترین پایەی ڕاوەستاوی ئەم کەناڵە بووە.
خاک ئەو مینبەرە حەقبێژو ڕاستگۆیە بوو بۆ گەیاندنی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان، کە هەوڵی لێبڕەوانە دەدا بە هزری نوێ و خوێنی نوێ و بیری نوێ کاربکات.
خاک توانی لە بواری بەرنامەکان و چاپەمەنییەکاندا چەندین هەنگاوی بوێرانە بنێت و گۆڤاری تەنزئامێزی #سیخورمە# سەنگی ئەو ڕاستییەیە، هاوکات #گۆڤاری خاک# وەک گۆڤارێکی تەلەڤزیۆنی خێزانی لەسەرەتادا زۆرترین خوێنەری هەبوو.
پڕۆژەی پاراستنی دەستنووسەکان کە ئەوکات کوردستان لە قەیرانێکی گەورەی چاپەمەنیدا بوو، توانی زیاتر لە 70 پەرتووک و نامیلکە بە تیراژی کەم بۆ نووسەران و ڕۆشنبیران چاپ بکات. وێڕای چاپکردنی چەندین پەرتووکی ناوازە بە تیراژی زۆر.
ئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری کارەکانی خاک بووبێت، درک بەو ڕاستییە دەکات، کە هەموو ئەو هەوڵانە لەو سەردەمەدا بە تونایەکی ماددی کەمەوە، بەڵام بە عەشقێکی گەورەی کارکردنەوە جێبەجێدەکرا. دیارە هەموو ئەم هەوڵانە بە لەخۆبردوویی و دڵسۆزی کارمەندەکان و پشتیووانی خاتوو #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# بوو. دوور لە هەموو تواناو هێزێکی سیاسی یەکلایەنە ئەنجامدەدرا.
خاک سەرئامەدو پێشڕەو بوو بۆ هەموو ئەو هەنگاوانەی دواتر لە دوای ئەم کەناڵەوە لە بواری ڕاگەیاندندا بە شێوەیەکی ئازادانە درووستبوون.
لەئێستادا بەهەمان شێوازی کارکردن، بەڵام بە ستایڵێکی نوێ و سەردەمانە وەک کەناڵێکی هەرێمایەتی کاردەکات و درێژە بەهەموو ئەو کارانە دەدات کە لەخزمەتی گشتیدایە و خەمی هەموو کوردێکە لەهەر بەشێکی نیشتمان بێت.
لەڕووی تەکنیک و شێوازی کارکردن چەند گۆڕانکارییەکی کردووە ئێستاش ناوەندەی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک، جگە لە تەلەفزێون، لە بەشەکانی ڕادیۆ و گۆڤاری سیخورمە پێکهاتووە.
خاک لەڕووی تەکنیک و شێوازی کارکردن وێڕای کارکردن بە سیتەمی hd چەند گۆڕانکارییەکی گەورەی کردووە ئێستاش ناوەندەی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک، جگە لە تەلەڤزیۆن، لە بەشەکانی سایتی خاک و ڕادیۆ و گۆڤاری سیخورمە پێکهاتووە.