لەدایکبووی1987 لە شاری #شنۆ#.
ناوبراو بەهاری ساڵی 2010 هاتووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. پاش تەواو کردنی دەورەی سەرەتایی فێرگە، لە کۆمیسیونی پەروەردە سازمان درا و دەستی بە کاری حیزبی کردووە.
لەو ماوەیەدا لە بەشی تەداروکاتی خەدەماتی کۆمیسیونی پەروەردە ئەرکی پێئەسپێردرا و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کار و ئەرکەکانی ڕاپەڕاندووە.
شەهید شەماڵ بێجگە لەو کارانە، ماوەیەکیش وەک سەرپەل لە کومیسیونی پەروەردە ئەرکی بەڕێوە بردووە. هەر لەو ماوەیەدا لە لایەن ئورگانەوە ڕێزی لێ گیراوە و خەڵات کراوە.
هاوکات لەگەڵ پێکهاتنی هێزی تایبەت، شەهید شەماڵ لە شاخ وەک بەشی تەداروکاتی ئەو هێزی دیاری کرا، ناوبراو بەوپەڕی فیداکاری و دڵسۆزییەوە ئەرکەکانی خۆی بەجێ گەیاند. دڵسۆزی و ماندوویی نەناسیی شەهید شەماڵ لە هێزی تایبەت وێردی زمانی هەموو هاوڕێیانی بوو. شەهید شەماڵ بە هۆی لێهاتوویی خۆی ساڵی 2015 لە دەورەی سیاسی سەرەتایی کادر بەشداریی کرد و بە سەرکەوتوویی ئەو دەورەیەی تەواو کرد.
شەهید شەماڵ ساڵی 2016 لەگەڵ تیمێک لە پێشمەرگەکان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی مەئمورییەتی ناوچە گەڕایەوە نێوخۆی وڵات.
دوژمنی دژی گەلی کورد، لە گوندی #قەرەسەقەل# لە ناوچەی شنۆ دڕندانە پەلاماری پێشمەرگەکانی دا. لەو پەلامارە دڕندانەدا، وێڕای شەهید بوونی 6 کەس لە هاوسەنگەرانی، شەماڵ و چەند هاوڕێی دیکەی بێسەروشوێن بوون.
پاش بەدواداچوون و هەوڵی حیزب و خەڵک، مەخابن هیچ ئاسەوارێک لە مانی ئەو هاوڕێیە بوونی نەبوو و کاک علی مەحموودی ناسراو بە شەماڵ گیانی پاکی بەختی ڕێگای پڕ سەروەریی ڕزگاریی گەل و نیشتمان کرد و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی نەمر بوو.