کورتە فیلمی LIFE IS LIFELESS - ژیانی بێ ڕۆح، لە دەرهێنانی دەرهێنەری گەنجی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# #هاوار ڕەحیمی#، گەیشتە قۆناغی کۆتایی فستیڤاڵی فیلمی مەیامە لەوڵاتی ئەمەریکا، کەبڕیارە لە 22 و 23ی مانگی 7ی 2017 نمایشبکرێت.
فیلمەکەباس لە شۆفێری بارهەڵگرێک دەکات کە توشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بووە، لەگەڵ شتێکی نادیاردا، کە خەریکی هەڵکەندی گۆڕێکە لەکەناری شەقامەکە. فیلمەکە لەساڵی 2016 بەرهەم هاتووە.