لە هەنگاوێکی تاوانکارنەيتردا، هێزە عێراقيەکانی سەر بە باڵی ڕاوێژکاری ئاسايشی قەوميی عێراق، (فاڵح فەياز) لە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردووەوە (14ی تەموزی 2015) ڕێگەيان نەداوە خۆراک و سووتەمەنی و دەواودەرمان بچێت بۆ ليبرتی کە شوێنی نيشتەجێبوونی دانيشتووانی کامپی ئەشڕەفە و هاوکات ڕێگەيان بە تانکەرەکان نەداوە بچن بۆ ليبرتی بۆ گواستنەوەی سياناو بۆ دەرەوەی ليبرتی.
بڕينی خۆراک و سووتەمەنی و دەواودەرمان و ڕێگريکردن لە کاری خزمەتگوزاری لە ليبرتی، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژانی کۆتايی مانگ و ڕۆژانی جەژنی پيرۆزی ڕەمەزان تاوانێکی دژەمرۆيی و دژە ئيسلامييە و مەبەستی سياسی لە پشتە و بە پێی زانيارييەکان لەسەر داواکاريی حکومەتی ئێران کراوە، دوای ئەوەی باڵيۆزی ئێران لە عێراق (حەسەن دانايیفەر) و فاڵح فەياز کۆبوونەوەيان کردووە و نەخشەيان بۆ داڕشتووە.
ئەم هەنگاوەی دەست و پێوەندەکانی حکومەتی ئێران لە ناو حکومەتی عێراق هەڕەشەيە بۆ سەر گيان و ژيانی دانيشتووانی ئەشرەف لە ليبرتی و قەيرانێکی ناتەندروستيی سەپاندووە بەسەر ئەو پەنابەرانەدا.
کامپی ليبرتی شوێنێکی بچووکی بێ کارەبای مەدەنی و بێ خانووبەرەيە و ژوورەکانی ئاسنينە و تا ئێستاش سێ جار لە لايەن تيرۆريستانی حکومەتی ئێرانەوە مووشەکباران کراوە و ژمارێک لە دانيشتووان بووونەتە قوربانی. لە ليبرتی هەموو بوار و جومگەکانی ژيان بەستراوەتە بە کارەبای مووەليدە و سووتەمەنی کە نەبێ، ژيان لە هەموو ڕوويەکەوە لە مەترسيدايە، بە تايبەت کە ئێستا پلەی گەرما لە 50 تێپەڕيوە.
کۆمیتەی کوردی بۆ بەرگریکردن لە (دانیشتووانی ئەشڕەف لە لیبرتی) داوا لە هەموو لايەنە مرۆڤدۆستەکانی کوردستان و عێراق دەکات بە دەنگ داواکاريی ئەو پەنابەرانەوە بچن بۆ سڕينەوەی ئابلۆقەی سەپێندراو بە سەر کامپەکەياندا و داوا بکەن لە حکومەتی ئەمريکا و ڕێکخراوی نەتەوە يەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق پابەند بن بە ڕێککەوتنننامە و وادە و بەڵێنەکانيان لە پێناو ڕێزگرتن لە مافی پەنابەران و جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ.
کۆمیتەی کوردی بۆ بەرگریکردن لە دانیشتووانی ئەشڕەف لە لیبرتی
18-07-2015