#ماکەری بارە تەماتە#
ئەم ئيديۆم و درکەيە لە کوردەواريدا بەکاردەهێنرێت بۆ کەسێک کە بەهيچ جۆرێک مل بادانی نەبێت و بە هەموو شتێک ڕازی بێت لەگەڵ ئەوەشدا شان و شەوکەتێکی باشيشی هەبێت وەک ئه و ماکەرەی کە تەماتەی لێ باردەکرێت و گوێ و ملی خۆی شۆڕ دەکات و ڕێگە دەگرێت و هيچ تێ هەڵجليکانێکی نەبێت.[1]