#پەتی درۆ کورتە#
کورد دەمێکە دەڵێت پەتی درۆ کورتە، واتە ڕاستی وون نابێت و لەناو خۆڵەمێشيش بێت هەر دەدرەوشێتەوە، کەواتە درۆ بۆ ماوەيەک دەربازت دەکات بەڵام ڕاستی زۆر زوو دەردەکەوێت و پەردەی سەر درۆ ڕادەماڵێت و درۆ زۆر بڕ ناکات و ناتوانێت تا کۆتايی خۆتی پێ دەرباز بکەيت و خەڵکی پێ فريوو بدەيت.[1]