#کەنگر و ماست بە(وەعد)ی خۆی#
رووەکی گەنگر وبەرهەمی ماست لە بەهاران دا زۆر دەبن و لەهاوين و پايز و زستان دا بەدەست کەوتنيان زۆر ئەستەمە و بەدەستيش ناکەون، بۆيە ئەگەر لەکاتی خۆی نەبێت پەشمە گەڕان بەدواياندا، بۆيە کورد ئەگەر شتێک يان کارێک يان داواکارييەک لە جێگە و کاتی خۆی نەبێت يان پيرە پياوێ خوازبێنی کيژۆڵەيەک بکات و بيانەوێت پێی نەدەن به و پەند وئيديۆمە وەڵام دەدەنەوه و دەڵێن(کەنگر و ماست بە وەعدی خۆی).[1]