لەساڵی 1990 لە شارۆچکەی #هەریر# لەدایکبووە. تا پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی خوێندووە. لەساڵی 2007 بووەتە پێشمەرگە. دوا شوێنی پێشمەرگایەتی سریەی دووی فەوجی 4ی لیوای حەوتی وەزارەتی پێشمەرگە بووە. لەسنوری چیای #باشیک#، ڕۆژی #19-04-2014# بریندار دەبێت.
شوکریە حسەینی دایکی دەڵێت: تازە لەژووری نەشتەرگەریی هێنابوویانە دەرەوە، دوو ڕۆژ لای ماینەوە، هیچ ئاگای لەخۆی نەبوو، هەناسەدانی دەستکردیان بۆ کردبوو، بەداخەوە ڕۆژی 22-10-2014 گیانی لەدەستدا من خۆم بەتەنیشتییەوە بووم.