#بەس گووەکەی تەرس نی يە#
ئيديۆمێکە بەکاردەهێنرێت بۆ کەسێک کە زۆر کەڵحۆ و نەفام و گێل و هەڵەوەڕ و کار نابەجێ يە، واتە هيچ قازانج و سودێکی نيە لەبەر کەڵحۆيی و نابەجێی هەڵس وکەوتی خۆ ئەگەر گوەکەی تەرس بوايە ئەوا لە کوردەواری سودی لێ وەردەگيرا وەک(سەرگين و لاس و تەپاڵە و قەرەسەقوڵ) بۆ سوتان بەکار دەهات، بەڵام ئێستا لەبەر ئەوەی بێ گومان هاوشانی(کەر-گوێدرێژ)ە، بەڵام بەداخەوە ناتوانين سوود لەپاشەڕۆکەشی وەرگرين چونکە وەک وتراوە بەس گوەکەی تەرس نيە.[1]