#بەتەشکەری بارگيری دادا و گەڕايەوە#
هەندێ جار دەوترێت(بەتەشکی بارگيريدا گەڕايەوه)، ئەوە زياتر بۆ شاند يان نوێنەری کەسێک يان کەسێک کە بۆ کارێک، داخوازيەک دەڕوات بۆ شوێنێک، جێگەيەک، بەدەستی خاڵی بگەڕێتەوە لە سەردان و سەفرەکەی هيچی بەدەست نەهێنا بێت، يان بۆ گژوگيايەکی بەهارە، بۆ ڕراوکردنی هەر گياندار و پەڵەوەڕێ بڕوات هيچ نەهێنێت و ڕاو نەکات دەگوترێت فلانە کەس بەتەشکی بارگيريدا گەڕايەوە يان بە تەشکەری بارگيری دادا و گەڕايەوە، تەشەکەر و تەشکی لە بارگيريدا زياتر به(داوێن وتەشکەر) واتە هەردوو پەڵی دواوەی نەوەک دەستەکانی.[1]