بەشی کوردستان- فەرماندەی ئینتیزامیی پارێزگای کوردستان وتی: فەرمانبەرانی پۆلیسی ئاگایی بە هاوکاری پۆلیسی پاکدەشت توانییان 13 ملیۆن و 700 هەزار دەنک جگەرەی قاچاخ لە دوو هەماری ئه و شارە بدۆزنەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار مەسعوود خوڕەمنیا ڕایگەیاند: فەرمانبەرانی پۆلیسی ئاگایی ئاگاداری گۆڕینی باری وەجبەیێکی تڕانزیت بوونەوە کە لە پارێزگای هورموزگان بەره و پێتەخت دەچوو و ئەم وەجبە تڕانزیتییە جگەرەی بیانی بوو کە لە بەندەری شەهید ڕەجاییی هورموزگان بارگیری و بڕیار بوو بەره و وڵاتی عێراق بڕوات کە بە گۆڕینی ڕێگای نایاسایی بەره و پارێزگای تاران لە چەندین شوێنی نادیار لە شارستانی پاکدەشت خاڵی کرابوو.
ناوبراو وتیشی: بە وەرگرتنی حوکمی داد و ناردنی 2 گرووپ بۆ شارستانی پاکدەشت و بە چاودێریی ڕێگاکانی هاتوچۆی ئەم وەجبە تڕانزیتییە، هێزەکانی پۆلیس توانییان دوو هەمار بدۆزنەوە کە له و هەمارانەدا 13 ملیۆن و 700 هەزار دەنک جگەرەی قاچاخ کەشف کرا.
فەرماندەی ئینتیزامیی پارێزگای کوردستان ئاماژەی بەوە کرد کە بایەخی ئەم وەجبەیە 17 میلیارد و 500 ملیۆن ڕیاڵە کە هاوپێوەند بەم بابەتە 3 کەس دەستگیر و ڕادەستی بەرپرسانی داد کران.
شیاوی ئاماژەیە؛ وەجبەیێکی مۆبایلی قاچاخیش لە #دیواندەرە# دۆزراوەتەوە کە بایەخەکەی بە یەک میلیارد و 500 ملیۆن ڕیاڵ ڕاگەیێندراوە.
03-08-2017