یاریزانی بادمنتۆنی یانەی ئافرۆدێت
ئەم یارییە پێداویستی پێویستە
یاری بادمنتۆن ئەو ئاستەی نییە لە شارەکانی کوردستان کە جێگای دەست خۆش بێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەندین یاریزان هەیە بە تامەزرۆییەکی زۆرەوە لەم یارییە دەڕوانن بۆ ئەوەی بتوانن ئەم یارییە هەر بمێنیتەوە و ئەوانیش هۆکاربن بۆ بەرەوو پێشچوونی، بەڵام نەکردنەوەی خول و پاڵەوانیەتی یاریزانەکانیش سارد دەکاتەوە لە یاری کردن، ڕاژان حەسەن کچە یاریزانی یاری بادمنتۆنە یانەی ئافرۆدیتە لە شاری سلێمانی و لە بەرنامەی دایە ئاستی ئەم یارییە زیاتر بەرەوو پێش ببات لە داهاتوو، ڕاژان لە دایکبووی ساڵی 1990 لە شاری #ڕانیە#یە خوێندکاری ماستەرە لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی لە #زانکۆی سلێمانی# و لە ساڵی 2008وە لە یانەی ئافرۆدێتە و ئەندامی لقی سلێمانی یەکێتی بادمنتۆنە لە ساڵی 2008 وە یاریزانی زانکۆی سلێمانی بووە بۆ ماوەی چوار ساڵ بەشداری چەندین خولی ڕاهێنەر کردووە لەسەر ئاستی عێراقیش بەشداری چەندین خولی کردووە و ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە بە ناوی هەڵبژاردەی سلێمانی و #تیپی وەرزشی ئەفرۆدێت#.
داوەری تۆپی باسکەی سلێمانییە،
[1]