خەندان-کۆچەر عەزیز
پارکی #هەواری شار#، لە #سلێمانی# بووەتە ناوچەیەکی گەشتیاری گرنگ، کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ڕۆژانە ڕووی تێدەکەن، و بەوتەی بەڕێوەبەری پارکەکە ڕۆژانە دوو هەزار و هەینی و شەممانیش پێنج بۆ حەوت هەزار ئۆتۆمبێل دەچنە ناو پارکەکەوە.
پارکەکە، جگە لەوەی کەهاوڵاتیان بۆبەسەربردنی کاتەکانیان ڕووی تێدەکەن، بووەتە سەرچاوەی داهات و بژێوی دەیان خێزان، ئەو قەرەباڵغییەی لە پارکەکە هەیە، بازاڕی فرۆشیارەکانی دەورووبەری گەرم کردووە.
وەلید نەجم، یەکێکە لەو کاسبکارانەیە، زیاتر لە هەر کەس بە قەرەباڵغتر بوونی پارکەکە دڵخۆشە، ئەو تا درەنگانێکی شەو، لەبەردەمی دەروازەی پارکەکە، خەریکی فرۆشتنی جبس و گوڵە بەڕۆژەو چەند خواردەمەنیەکی دیکەیە.
وەلیدی تەمەن، 21ساڵ، قسەی بۆ خەندان کردوو بەوتەی خۆی لەکاتی کردن لە پرۆژەکەوە، تا ئێستا لەوی فرۆشیارە هەموو ڕۆژێک لەکاتژمێر 05:00 ئێوارەوە دێمە ئێرە تا 11:00 شەو، ئێرە بووەتە شوێنێکی باش و سەرچاوەیەکی ماددی باش بۆدابینکردنی بژێوی خۆم خێزانەکەم.
ئێستا هەواری شار، تەنها شوێنی حەوانەوە،و پیاسەکردنی هاوڵاتیان نییە، ڕۆژانە پارکەکە چەند بۆنەیەکی هاوسەرگیری تێدا بەڕێوەدەچێت، و بوک و زاواکان بۆنەی پێک گەیشتنیان دەبەنە ئەوێ.
ئاکۆ حمە ساڵح و شنیار سەلام، بەدەم سەرقاڵی وێنەگرتنی بۆنەی هاوسەرگیرییەکەیانەوە لە پارکی هەواری شار، بەدڵخۆشیەک کە لە سیمای هەردووکیان دەبینرا، قسەیان بۆ خەندان کرد، هەردووکیان هاوڕابوون لەسەر دیاریکردنی هەواری شار بۆ شوێنی گێرانی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان.
بۆیە ئەم پارکەمان هەڵبژارد،وە چونکە باخێکی گەورەیە دارو درەختێکی زۆری تێدایە ودەتوانیین ئۆتۆمبێلیش بهێنینە ژوورەوە نەک بۆئەم بۆنەیە زۆر کاتی تریش هاتوینەتە ئێرە بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش.
منداڵان زیاتر لە هەر کەس پارکی هاواری شاریان لا خۆشە، بۆ ئەوان یاریکردن کە لەهەمووی گرنگترە لەوێ کراوەیە، و دەتوانن چەند جۆرێک یاری بکەن.
هێمن-ی تەمەن حەوت ساڵ، کە لەگەڵ دایکی و دووخوشک و برایەکی، هاتبوونە پارکەکە، بۆ خەندان وتی پارکی هەواری شار شوێنێکی گەشتیاری خۆشە، زۆر شوێنی یاریکردنی بۆ منداڵان لێیە.
ئەوەی وایکردووە، خەڵکی زیاتر ڕوو لە هەواری شار بکەن، فراوانی ڕووبەرەکەیەتی، دانا ئەحمەد کەلەگەڵ هاوسەرەکەی سەردانی هەواری شاری کردبوو، دەڵێت، ماوەی 10ڕۆژە لە ئەڵمانیا هاتونەتەوە سێ جار هاتوینەتە ئێرە، چونکە پارکێکی گەورەیە، و پێوەی دیار نیە هەرچەند خەڵک بێت.
ئەم پارکە شوێنێکی زۆر باشە، و جێگەی خۆی گرتووە نیشانەکەشی ئەوەیە کە خەڵکێکی زۆر ڕووی تێدەکەن، پێویستە ئەم پارکانە زۆربێت، بۆئەوەی قەرەباڵغی و جەنجاڵی شارەکان کەم بێتەوە،پێشنیاری من ئەوەیە کە زیاتر گرنگی پێبدرێت لەڕووی پاکوخاوێنییەوە وەک پارکەکانی تر ئیهمال نەکرێت بۆئەوەی خەڵک توشی نەخۆشی نەبێتدانا وای وت.
پاککردنەوەی پارکەکە، تەوالێت، شوێن بۆ یاری منداڵان، شوێنی سەیران، وسەوزاییەکی زۆر، خزمەتگوزارییەکانی هەواری شارن بۆ سەردانیکەران، بەوتەی بەڕێوەبەری پارکەکە، لەداهاتووشدا شوێنی کافتریا، و ڕێستۆرانت ویاریگا، و چەندین شتی دیکەشی تێدا دروستدەکرێتهەر لەئێستادا دوو سێ گۆڕەپان هەیە لەپارکەکەدا ڕۆژانە ئاهەنگی بووک گواستنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت.
رێبین شێخ جەمیل، بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار، بۆ خەندان، باسیلەوەکرد، ڕۆژانە بەبەردەوامی چەندین چالاکی تێدا ئەنجامدەدرێت کە خۆی لە چالاکی قوتابخانە، و گەشتی زانستی خوێندکاراندا دەبینێتەوە، و لە بەیانیانیشدا بۆ وەرزش و ئێوارانیش هاوڵاتیان بۆ گەشت و بەسەربردنی کاتێکی خۆش ڕووی تێدەکەن.
وتیشی، ڕۆژانە دوو هەزار ئۆتۆمبێل، زیاتر دێنە ناو ئەم پارکەوە جگە لەڕۆژانی هەینی و شەممە کە دەگاتە پێنج بۆ حەوت هەزار ئۆتۆمبێل.
ئاوی پارکی هەواری شار، لە قەڵاچوالان-ەوە دەهێنرێت، ڕێبین شێخ جەمیل، دەڵێت، تا ئێستا کێشەی کەمی ئاویان نەبووە، بەڵام ساڵانە دوای 15 / 8 تۆزێک ئاو کەم دەبێتەوە، بەڵام ئێمە بەهۆی هێنانی ئاو بە تەنکەر ئەو کێشەیەمان چارەسەرکردووە، و ناهێڵین کەم ئاوی ڕووبدات.
سەردانیکەرانی پارکی هەواری شار، تەنها کورد نین کە لە هەموو شارو شارۆچکەکانەوە ڕووی تێدەکەن، بەڵکو بەوتەی بەڕێوەبەرەکەی، ژمارەیەکی زۆر لەگەشتیارانی فارس و عەرەبیش ڕووی تێدەکەن بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش.
06-08-2017