یەکێک لە گوندەکانی #باشووری کوردستان#ە، لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە شارۆچکەی #عەرەبەت#ە.، دەکەوێتە سەرووری گوندی #دسکەرە# و خوار هەردوو گوندی #دەربەندفەقەرە# و #ئاوەکەڵە#، دانیشتوانەکەی لە تیرەی کەماڵەیی هۆزی جافن. لە دوای وێرانکردنی و ڕاگواستنی دانیشتوانەکەی لە ساڵی 1988 ەوە، ئاوەدان نەکراوەتەوە، دانیشتوانەکەی لە ئۆردوگای زۆرەملێی نەسر-سەرکەوتن دادەنیشن و شوێنەکەیان بە بلۆکی 13 ناسراوە.