#خوێشی تێ بکەی گير نابێت#
ئيديۆمێکە بۆ کەسێک بەکاردەهێنرێت کە تۆترە و ئۆقرەی نەبێت و زوو زوو شوێن و ڕێگاکە و ڕێچکەی بگۆڕێت يان کەم لە کۆڕ و کۆبونەوە و سەردان بمێنێتەوە، هەندێک جاريش مەبەستت لە ترسنۆکی کەسێکە بۆ کارێک يان هەڵوێستێک ياخود سەنگەرگرتن، بۆيە ووتراوە خوێ چونکە خوێ شت بەتام دەکات يان دەبێتە مايەی چوزاندنەوەی برين و تاد.[1]