بە پێی ڕاپۆرتگەلێک کە بە #کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان# گەیشتوە لە دوای ئاگر تێبەردانی چەندڕوژ پێشی دارستان و چیاکانی #شاهۆ# و دەروبەری لە نێوان ناوچەی #مەریوان# و #سنە# و کامێران و بانگەوازی ژینگەپارێزانی خۆجەیی بۆ هەڵمەتێکی هەروەزی بۆ کوژانەوەی ئاگرەکە، ئەمڕۆ سەرلە بەیانی چەندین تیمی ئاگرکوژانەوە پێکهاتوو لە خەڵکانی مەدەنی و خۆبەخش ژینگەپارێزانی شارەکانی سنە و مەریوان و دێولان و کامێران بە مەبەستی کوژانەوە ئاگرەکە خۆیان گەیاندوەتە ناوچەکە.
ئەوەی جێگای سەرنجە هێزەکانی سپای پاسداران بە بیانوی ئەوەی لە شاهۆ مانۆڕی نزامی بەڕێوە دەچێت، ڕایگەیاندوە لە کاتژمێر 3ی دوانیوڕۆی ڕۆژی چوارشەمە 18ی گەلاوێژ بەولاوە خەڵکی دەتوانن بچن بۆ ئاگر کوژانەوە.
شایانی باسە ئاگر کەوتنەوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر جارە و بە بیانوێک لە لایەن دەست و پێوەندەکانی سپای پاسدارانەوە ئەنجام دەدرێت و ئەم ڕاگەیاندنەی سپای پاسداران باشترین بەڵگەیە کە بکەری ئەو تاوانانە هەر سپای پاسدارانە، چونکە سروشتی کوردستان پڕ لە گیاو و دەوەنە و هەموکەس دەزانێت لەم وەرزەی ساڵدا مانۆڕی سەربازی ئاگرکەوتنەوەی لێدەکەوێتەوە و بەو حاڵەشەوە لایەنەپەیوەندیدارەکانی حکومەت هیچ هەوڵێک بۆ کوژانەوەی ئاگرکەوتنەوەکان نادەن و تەنانەت ڕێگری لە کوژانەوەی ئاگرەکانیش دەکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
09-08-2017