ئا: جینۆساید کورد
16-11-2014
بە سەرپەرشتی لیژنەی ڕێکخراوەکانی ئەنفال و جینۆسایدو ڕێکخراوە جەماوەری و مەدەنیەکانی #گەرمیان#، کاتژمێری “2”و نیوی پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی #کەلار# سمینارێک سازکرا، سەبارەت بە دیاریکردنی پایتەختی ئەنفال و شەهید.
لە سمینارەکە بەشێکی بەرچاو لە ڕۆژشنبیرو نوسەرو چالاکوانەکانی بواری ئەنفال و جینۆسایدو نوێنەری یەکە ئیدارییەکانی گەرمیان و کەلار ئامادەی دانیشتنەکە بوون.
دوای چەند چرکەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، دەرگای گفتوگۆکردن لە سەر کارنامەی پێشکەش کراو خرایە سەرپشت.
لە کارنامەکە کۆمەڵێک ناو وەک بیرۆکە بۆناوی پایتەختی شەهیدو ئەنفال بەم شێوەیە خرابوە ڕوو” ئەنفال و جینۆساید، قوربانی و بەرخ و دان، شەهید و ئەنفال، ئەنفال و بەرگری، مەڵبەندی قوربانی، ئاوارەو ئەنفال، مەڵبەندی ژیانەوە، پایتەختی ژیان دۆستی، ئەنفال و خۆڕاگری، قوربانیدان و ڕێگای ئازادی، بەرگری، بەرەنگاری”.
halabja GOairports_hewler_29ئەو بەڕێزانەی کە بەشداری گفتوگۆکانیان کرد، ڕای جیاوازیان هەبوو، لە نێویاندا ڕای بەشێک لە کەس و کاری قوربانیان پێیان “وابوو پێویستە پێش هەمووشتێک خزمەتی کەس و کاری ئەنفال و شەهید و قوربانیان بکرێ، پاش ئەوە بیر لە داتاشینی ناو بۆ گەرمیان بکرێتەوە” ئەمە ڕای #سەباح کونەکۆتری# تاقانەی ئەنفال بوو.
بەڵام ڕای تریش پێچەوانەی ڕایەکەی سەباح پێی وابوو “ئەگەر ناوی پایتەختەکە دیاریکرا، ئەوکاتە گەرمیان دەبێە خاوەنی ئیمتیازی زیاترو خزمەتگوزاری زیاتری بۆ دەکرێ” ئەمەم ڕایەش لەلایەن #سەید عەدنان# جێگری بەرێوەبەری پەروەردەی گەرمیان خرایە ڕوو.
#شێخ جەلال# قایمقامی کەلار پێی وابوو کەلار لە ڕووی جوگرافی و سامانی ژێر زەوی و هتد بۆ دیاریکردنی وەک پایتەختی ئەنفال و شەهید گونجاوە.
#هۆشیار عەبدل عەزیز# پێشناری ئەوەی کرد: پایتەختی بەرخ و دان و ژیانەوە بۆ گەرمیان گونجاوە.
ڕۆژنامەنوس #مەلا تەحسین گەرمیانی#: من لە گەڵ پایتەخت نیم، دۆخی کوردستان تەحەمولی ئەم ناکات، ئەمە لە کۆتایدا دەبێتە دیاردەو بواری زۆرتر هەیە بتوانین تەئکید لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بکرێتەوە.
نووسەرو شاعیر #ساڵەح هەلاج# پێی وابوو: ئەم شتە زۆر نامۆیە بەلامەوە، بیرۆکەیەکی وا ناوچەکەمان جاریکی تر بکەینە یادگاری بۆ نەوەکانمان، پێویستە بیر لە ناوێکی گونجاو تر بکەینەوە. کە باسی ئەنفال دەکرێ هەموو گیانم دەلەرزێ، با فێری پێکەنین و خۆشی
نوسەرو چالاکوانی بواری جینۆساید #تەها سلێمان#: لە بەشدارییەکەیدا وتی: پێش هەموو شتێک زۆر گرنگە لە گشاندنی چەمکی شارگەرێتی و ناوچە گەرێتی دوور بکەوینەوە، تاوانی ئەنفال و تاوانی جینۆسایدو کیمیاباران دژ بە هەموو #گەلی کوردستان# کراوە، لە هەمانکاتدا ناسنامەی گەلێکی ستەم لێکراوە، ناکرێ ئەم بابەتە لە شارێک حەسر بکەین، بەبڕوای من یان “گەرمیان” یان “کەرکووک” بۆ ئەم مەبەستە دەست نیشان بکەین، بۆ ناو لێنانیش ئەنفال و کیمیاباران و جینۆساید لە بنەڕەتدا قیزەوەنن، پێشنیار دەکەم “پایتەختی ژیان دۆستی” وەک پاشگری دەست نیشانکردنی شوێنەکە دابنرێ.
چالاکوان #عومەر عەبدوڵڵا#: ڕای وابوو شارەزایان بۆ ناولێنان بانگێشت بکرایە، چونکە ئەمە پرس و بابەتێکی هەستیارە، دەبوایە وەک پڕۆژە چەند لیژنەیەک دروست بکرایە بۆ گەڵاڵەکردنی ناوو ناوەڕۆ؟
نوسەرو کەسایەتی دیاری گەرمیان #سەڵاحەدین عەبدول حەمید# پێی وابوو: کاتێک داوای شتێک دەکەی دەبێتە هۆکارەکانی دیاربکرێ، باشتێک نەکەین ببێتە هۆکاری گلەیی و گازاندەی شار و شارۆچکەکانی تری کوردستان.
نوسەرو ڕۆژنامەنووس #ئەحمەد محەمەد# پێێ وابوو: پێویستە ئەنفال بچووک نەکەینەوە بۆ شارێک و دوان، وا بکەین بشێت بۆ هەموو کوردستان. ئەنفال و جینۆساید بە پەسەند دەزانم وەک پاشگری ناوی گەرمیان بۆ بە پایتەختکردنی.
چالاکوان #ئەنوەر حەمەلاو# پێی وابوو: پێویستە بوار نەدەین ئەم شتە بچووک بکەینەوە، گەرمیان شیاوی ئەوەیە بکرێتە پایتەختی شەهیدو ئەنفال”.
بەڕێوەبەری شارەوانیەکانی گەرمیان #سەید جەواد# پێی وابوو: ئێمە شوێن و جێگای ئەنفالەکانمان جارێکی تر شێواندوەو تێک داوەتەوە، پێویستە ڕووخساری لادێکانمان نەشوێنین.
ئەمەو لە کۆتایی سمینارەکەدا لیژنەی بەڕێوەبەردن بە وەرگرتنی ڕاو سەرنجی ئامادەبوان بڕیاریدا جارێکی تر لیژنەکە بە سەرجەم پێشنیارەکاندا بچێتەوەو هەموو ناوو بیرۆکەکان لە گەڵ کەسانی پسپۆرو شارەزا تاوتوی َبکات و لە سمینارێکی فراوانتردا گفتوگۆی ئەم پرسە بکرێتەوە.
گەرمیان:سمینارێک لە بارەی دیاریکردنی پایتەختی جینۆسایدو ئەنفال و شەهید
ئا: جینۆساید کورد
گەرمیان، واتە وڵاتی گەرم یان ناوچەی گەرم، لەوشەی باگرمی ییەوە هاتووە، واتە ناوچە گەرمەکان بەرامبەر بەوشەی زۆزان،واتە ناوچە ساردەکان، کە لەدوووشەی دژ بەیەکدا بەدی دەکرێت “گەرمەسێر سەردسێر” بۆیە دەکرێت ئاو و هەوا بکرێتە بنچینەی جیاکردنەوەی ناوچەی گەرمیان لەناوچەی کوێستان یان ناوچەکانی تری وەکوو #هەورامان#، #شارەزوور#، #قەرەداخ#، #شارباژێر#، #پشتدەر# و #بتوێن#.
سنووری جوگرافی:
سنووری جوگرافی گەرمیان لە باکوورەوە لەشوێنی ئاوێتەبوونی چەمی #دەردەوێن# لەباشووری #دەربەندیخان#، لەگەڵ #ڕووباری سیروان#، بەرەو ڕۆژئاوا، لە باشووری شاخی #گوڵان# و #زەردە# و #سەگرمە# بۆ باکووری شارەدێی #سەنگاو#، بەرەو ڕۆژئاوای بۆ #تەکیەی کاکەمەند# بۆ سەر ڕووباری #زێی بچووک# لە باشووری شارەدێی #قەرەناو#، لە ڕۆژئاواشەوە بە ڕووباری زێی بچووک دا لەقەرەناوەوە بۆ باشووری، تا دەگاتە بەرزاییەکانی #حەمرین#، لەباشووریشەوە لەشوێنی یەکگرتنی زێی بچوک و بەرزاییەکانی حەمرین بەرەو ڕۆژهەڵات بەبناری باکوری حەمریندا، تا دەگاتە نزیکی شارۆچکەی (#جەلەولا# #قەرەغان#)ی سەر #ڕووباری سیروان#. لەڕۆژهەڵاتەوە لەناحیەی (جەلەولا قەرەغان)ەوە بەڕووباری سیرواندا، بۆ باکوور تا دەگاتە جێگەی تێکەڵ بوونی چەمی دەرەدوێنو سیروان، لەباشوری دەربەندیخاندا. بەمەش هەریەکە لە شار و شارۆچکەکانی #کەکوک#، کەلار، #کفری#، #چەمچەماڵ#، #خانەقین#، #دووزخورماتوو#، #مەندەلی#، #بەدرە#، #پێباز# (باوەنور)، #ڕزگاری# (سمود) #سەرقەڵا#، جەلەولا، #سەعدییە#، #جەبارە#، #قەرەتەپە#، #جەسان#، #مەیدان#، #قۆرەتوو#، تەکیەی کاکەمەند، #تەکیەی جەباری# و #شۆڕش# دەگرێتەوە.
پێکهاتەی ئیداری گەرمیان
ئەو ناوچە فراوانەی کە بە گەرمیان دەناسرێت، بەدرێژایی مێژووی ناوچەکە و عێراقیش تەنها یەک ناوەندی پارێزگای لێبووە کە کەرکووک بووە. لەزۆربەی سەردەمەکاندا لەڕووی ئیداری و سەربازییەوە گەرمیان سەر بەناوەندی کەرکووک بووە، لەسەردەمی دروست بوونی دەوڵەتی عێراق هەر زوو بەهۆی دۆزینەوەی نەوت لەناوچەکەدا هەوڵی گۆڕینی جوگرافی و ئیداری ناوچەکە دراو قەزای خانەقین گواسترایەوە بۆ سەر پارێزگای دیالە و دواتریش لەدوای بەیاننامەی 11ی ئازاری 1970، بۆ بچوکتر کردنەوەی سنوری جوگرافیای کەرکووک لەساڵی 1975 دا ناحیەی شێروانە ناوەکەی گۆڕا بۆ “سەرقەلعە” و 21 موقاتەعە لە ناحیەی شێروانەی پێشوو خراونەتە سەر قەزای تازە دامەزراوی کەلار، دیارە بەئەمەش ڕێگەیان خۆش کرد بۆ ئەوەی قەزاکانی کەلار و چەمچەماڵ و کفری و دووزخورماتوو لە کەرکووک جیا بکرێتەوەو بخرێنە سەر پارێزگای سلێمانی و پارێزگای تکریت و پارێزگای دیالە کە بەپێی فەرمانی کۆماری 608 لەساڵی 1975 و فەرمانی کۆماری (41) لە 1976 ناوی کەرکووکیش بەپێی هەمان فەرمان گۆڕا بۆ التڕمیم. هۆکاری دەرکردنی ئەم هەموو فەرمانەش بونی نەوت و هەروەها گۆڕینی باری دیمۆگرافی ناوچەکە بوو بەتایبەتی کەرکووک و کە ئەوەش بە قۆناغی یەکەمی تەعریب دەناسرێت. لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق لەچنگ دەسەڵاتی دیکتاتۆرییەت و سنوری ئیداری گەرمیان پچڕپچڕەو ناوەندێکی بەڕێوەبردنی نەبوو، چونکە ئەو یەکە ئیدارییەی کە بەناوی کەرکووکەوە لە دەربەندیخان دروسکرابوو هەڵوەشێنرایەوە. دابەش بوونی ئێستای ئیداری ناوچەی گەرمیان بەم شێوەیەیە: قەزاکانی کەلار، چەمچەماڵ و کفری ئێستا ئیدارەیەکی سەربەخۆیان هەیە کە پارێزگایەکی ناڕەسمیە ناوی نراوە ئیدارەی گەرمیان. لەئێستادا قەزای خانەقین و ناحیەی مەندەلی و سەر بە پارێزگای دیالەن و قەزای بەدرە و ناحیەی جەسانیش سەر بە پارێزگای واستن، دووزخورماتووش سەر بە پارێزگای سەلاحەدینە، ئەم ناوچانەش لەدەستووری عێراقدا بە ناوچەی جێناکۆکەکان ناویان براوە. کەلار وەکو شارێکی گەورەو ناوەندی بەڕێوەبردنی گەرمیان دەرکەوتووە، بەیەکێک لەگەورەترین قەزاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێت لەڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە.