بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە#کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان# ئەوڕۆ هەینی 20ی گەلاوێژی1396ی هەتاوی کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەناونیشانی”عیزەددین خالدی” لەسنووری شاری #شنۆ# لەڕۆژهەڵاتی کوردستان وهەرێمی کوردستان بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کەوتووە وگیانی لەدەست داوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە کەماڵپەڕی کۆڵبەرنیووز پشت ڕاستی کردووە،ئەم ڕوداوە وەکوو هەر ڕووداوێکی دیکە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشووەخت هانۆتە ئاراوە.
هەروەها بەپێی هەواڵێکی دیکە ئەوڕۆ کۆلبەرێکی دیکەیش بەناونیشانی” لوقمان حەکیمی” کەبۆ کەژەوانی سەردانی چیای کردبوو بەهۆی تەقینەوەی مین بەگرانی لەبەشی دەست وڕوومەت خەساری بەرکەوتووە وچەندد قامکێکیشی لەدەست داوە وهەروەها ڕوومەتی بەتەواوی شێواوە وگۆڕانی بەسەرداهاتووە وهەنووکە لەنەخۆشخانەدایە.
جێگەی باسە ئەم کارەساتانە لەکوردستان وەکوو ئاسایی ترین ڕووداو دێنە هەژمار وبەچەشنێ ئیدی ناتوانن ببنە هۆی مەترسی وداچڵەکاندنی کۆمەڵگا،واتە کۆماری ئیسلامی بەچەشنێ لاشەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بریندار کردووە کە دیاردەی لەم چەشنە بەرچاو ناکەون وزۆر ئاسایی وڕۆژانەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
11-08-2017