بانکی هەرێمی بازرگانی (RT Bank)، خزمەتگوزاری پێدانی قەرزی بچوک بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت.
لە ڕاگەیاندراوێکدا بانکی هەرێمی بازرگانی (RT Bank) کە ئەمڕۆ 13ی ئاب بڵاویکردووەتەوە و وێنەیەکی بۆ دواڕۆژ نێردراوە، ئاماژەبەوەکراوە، لە پێناو بنیاتنانی ئابوورییەکی بەهێز و سەربەخۆ بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانکی بە بەرزترین ئاست وەک (RT Bank) ڕادەگەیەنن، کە لە ئێستادا هاووڵاتیان و گەنجانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بانکەکەیانەوە دەتوانن قەرزی بچوک وەربگرن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەوەشخراوەتەڕوو، هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ بنیادنانی پرۆژەی تایبەت بەخۆیان، یاخود تەواوکردنی پرۆژەکانیان دەتوانن سوودمەندبن له و پڕۆژەیە بە بڕی 50 ملیۆن دیناری عێراقی.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی ئاڕتی بانک، هەر داواکارێک بیەوێت داوای وەرگرتنی قەرزی بچووک بکات، پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوەی جێبەجێبکات:-
1.گرێبەستی بەکرێگرتن، یاخود تۆماری خانووبەرە، لەکاتێکدا ئەگەر هاتوو خۆی خاوەنی بوو.
2. پێشکەشکردنی پرۆپۆزەلی تایبەت بە پڕۆژەکەی (دراسە جدوی).
3. ئەستۆ پاکی باج و دەرامەت.
4. مۆڵەتی کارکردنی پیشەیی.
5. دانانی موڵکێک وەک گەرەنتی[1]
ماڵپەڕی دواڕۆژ: 13-08-2017