ساڵی 1923ی زایینی لە گوندی #نەجمێ#ی سەر بە #حەسەکە# چاوی بە دونیا هەڵهێناوە، پاش کۆچی دوایی باوکی، لە ساڵی 1937ی زایینی دەچنە #ئامەد# و بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەچێتە قوتابخانە و بەهۆی باری خراپی ئابووری بنەماڵەکەیەوە واز لە خوێندن دێنێ. هەر لەوێ تێکەڵ بە شاعیرانەی گەورەی کورد مامۆستا #جگەرخوێن#، #قەدری جان#، #حسێن هۆشیار# و #نورەدین زازا# دەبێت و هەڵبەست و هەڵبەستەکانیان کاری تێدەکەن. لە ڕێگای ئەوانەوە وەک وڵاتپارێز و تێکۆشەرێک تێکەڵ بە ڕێکخراوی #خۆییبوون# دەبێت و بە نووسینی چیرۆک و هەڵبەستی شۆڕشگێڕی خزمەتی گەل و نیشتمانەکەی دەکا.
بەهۆی نووسینی هەڵبەستی شۆڕشگێڕیەوە لە ساڵی 1952ی زایینی لەلایەن دەزگای پاراستنەوە دەستبەسەر دەکرێت و دەست بەسەر دیوانەکەشی دا دەگرن.
دیوانەکانی خەڵات، زۆزان، جوودی لە نووسینی سەیدای نەمر چاپ و بڵاوکراوە وە و چەندین پەرتووکی تریشی هەیە کە تا ئێستا لە چاپ نەدراوەن.
ئەو شاعیرە مەزنەی کورد لە ماوەی ژیانی دا سێ جاران خەڵات کراوە، خەڵاتەکانی ڕۆژی هەڵبەستی کوردی ساڵی 1995، خەڵاتی سەد ساڵەی ڕۆژنامەوانی ساڵی 1998 و خەڵاتی کۆما هەڵەبجەی فۆلکلۆری کوردی ساڵی 2001ی زایینی.
سەیدای شاعیر لە ڕێکەوتی 23ی مانگی مارسی 2002ی زایینی و لە نەخۆشخانەی د. عیشام بێخود لە جەزیرە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.[1]