سیاسەتمەدار، پسپۆڕی وزە، مامۆستای زانکۆ، لە ساڵی 1952 لە شاری #کرماشان#ی ڕ#ۆژهەڵات کوردستان# لە دایکبووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەو شارە تەواوکردووە زانکۆشی لە#تاران#ی پایتەخت خوێندووە.
زەنگەنە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە ئەندازیاری ئاوەدانکردنەوەیە و دکتۆراشی لە بواری نەوتدا هەیە.
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی شای ئێران لە ساڵی 1980 کراوەتە جێگری وەزیری ڕۆشنبیری ئێران و دواتریش چەندین پۆستی جیاوازی وەرگرتووە.
لە کابینەی سێیەمی ئێراندا 1982 پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی گوند و شارەکانی پێ سپێردراوە و تا ساڵی 1985 لەو پۆستەدا مایەوە.
لە کابینەی چوارەمدا زەنگەنە بۆ جاری دووەم وەکوو وەزیری ئاوەدانکردنەوەی گوند و شارەکان دەستبەکار بووەوە و تا ساڵی 1988 لەو پۆستەدا مایەوە.
بۆ یەکەمجار زەنگەنە لە کابینەی پێنجەمدا بووەتە وەزیری وزەو لە کابینەی شەشەمیشدا بووەتە وەزیری نەوت و لە هەردوو کابینەی حەوتەم و هەشتەمدا هەمان پۆستی بەدەستەوە بووە.
ئەو وەزیرە کوردە لەکابینەکانی یازدەو دوانزدەدا لەسەر یەک پۆستی وەزارەتی نەوتی وەرگرتەوە و لەم کابینەیەشدا کە بۆ ماوەی چوار ساڵە ئەو پۆستەی وەرگرتووە. ماوەی 22ساڵ لە ئێران وەزیر بووە
ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئاب بیژەن زەنگەنە بۆ هەشتەمین ساڵ لەسەر یەک کرایەوە وەزیری نەوتی ئێران، ئەو هاڵاوتییەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە شێخی وەزیرانی ئێران ناسراوە و 16 ساڵە لەسەر یەک لە کابینە جۆراجۆرەکانی حکومەتدا پۆستی وەزیری بەدەستەوە بووە و بەتێکڕا 22 ساڵە وەزیرە کە دیارترینیان وەزارەتی نەوت بووە. [1]