شاماران، کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی نەوتە و لە کێڵگەی نەوتی #ئەتروش# لە هەرێمی کوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای تاقەی قەتەری کاردەکات.
لە ڕاپۆرتی کۆمپانیاکە، کە ڕۆژی 15ی ئاب بڵاویکردۆتەوە هاتووە، لە مانگی کانوونی دووەمی 2017وە کۆمپانیای شاماران 360 ملیۆن پشکی فرۆشتووە کە بەهای هەر پشکێک 0.10 دۆلاری کەنەدی بووە و بەگشتی بەهای پشکەکان 27.3 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ڕۆژی 3ی تەمووزی 2017 دەستکراوە بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش و، لەئێستاشدا ڕۆژانە 15 بۆ 20 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش بەرهەم دەهێنرێت، بەنیازیشە ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 30 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبکاتەوە.
کریس بروزینجیڵز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شاماران ڕایگەیاندوە زۆر خۆشحاڵم بە دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش. هیوای زۆرم به و کێڵگەیەیە و لەداهاتوودا دەبێتە سەرچاوەیەکی بەهێزی بەرهەمهێنانی نەوت.
بروزینجیڵز وتیشی، قۆناغی یەکەمی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش سەرکەوتوو بووە و ئێستا کار لەسەر جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی پەرەپێدانی ئه و کێڵگەیە دەکەین.
وەرگێڕانی: هونەر کەمال
17-08-2017