1. کاراکردنەوەی دەسەڵاتی یاسادانان و هەوڵدان بۆ چالاککردنی و پەلەکردن لە دەستبەکاربونەوەی.
2. هەموارکردنەوەی یاساکانی تایبەت بە هەڵبژاردن و گونجاندنیان لەگەڵ دۆخی نوێی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەکە.
3. کارکردن لەپێناو چالاککردنی ڕۆڵی دەزگاکانی دادەری و چاودێریکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان لەپێناو باشترکردنی پڕۆسەکە و کەمکردنەوەی خروقات لە پڕۆسەکەدا.
4. هەموارکردنی ئه و بەشەی لە یاساکان کە پەیوەستە بە مافی کەمە نەتەوەکان و ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە سیستمی کۆتاکان، کە بە شێوەیەک هەم خزمەت بێت بە کەمە نەتەوەکان و هەم پڕۆسەی سیاسی.
5. پارت و لایەنە سیاسیەکان بە شێوەی لەخۆبوردوانە و لەپێناو بەژەوەندی گشتیدا، پێکەوە کاربکەن لەپێناو گەڕاندنەوەی مانای ڕاستەقینەی هەڵبژاردنەکان ئەمەش باوەڕبونە بە پڕۆسەی دیموکراسی و ڕازی بونە بەئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
6. سیستمی هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی وا بگونجێندرێت کە بخرێتە خزمەت ئاشتی و ئارامی سیاسیەوە.
7. دۆخی سیاسی هەرێم بە شێوەیەک ئارام بکرێتەوە و سەقامگیر بکرێت کە هاوڵاتیان بتوانن بە شێوەیەکی عەقڵانی و دوور لە هەر سۆز و پێوەری ناعەقڵانی دەنگ بدەن و بەشداربن لە پڕۆسەی سیاسیدا.
8. ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و گروپەکانی فشار لەڕێگەی چالاکیەکانیانەوە کاربکەن لەپێناو هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە و لەم ڕێگەیەشەوە پێشکەوتنی سیاسی بەدیبهێنرێت.
9. پەرە بە هزری دیموکراسی بدرێت و هەوڵی چەسپاندنی ڕاستەقینەی دیموکراسی بدرێت لەڕێگەی دەزگاکانی حکومەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و پارتە سیاسیەکان.
10. کۆمیسیۆن بکرێتە خاوەنی بودجەی سەربەخۆی خۆی و ئەمەش وای لێ دەکات نەبێتە پاشکۆی هیچ یەک لە دەسەڵاتەکان.
11. پلانی تۆکمە دابنرێت بۆ هەڵبژاردن و پڕۆسەکانی داهاتوو کە بڕیارە ئەنجام بدرێن.
12. دابینکردنی پێداویستی لۆجستی و ئامادەکاریی لە سەرجەم ناوەندەکان.
13. سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆجیا و ئامێرە زیرەکەکان بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن.
14. نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و چاککردنی بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی و نوێ.
15. ڕاهێنانی بریکار و چاودێرەکانی کۆمیسیۆن لەسەر شێوازی بەڕێوەچونی کارەکانی کۆمیسیۆن.
16. دانانی بڕێکی دیاریکراو لە بودجە کە بدرێت بە پارتە سیاسییەکان بۆ بەڕێوەبردنی بانگەشەکانیان.
19-08-2017