بەشی ئێران/کوردی- بەڕێوەبەری گشتیی دەخلودان و خزمەتە بازرگانییەکانی کوردستان ڕایگەیاند: زیاتر لە 495 هەزار تەن گەنمی زیاتر لە پێویست بە بایەخی زیاتر لە 647 میلیارد تمەن لە جووتیارانی ئه و پارێزگایە کڕدراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەماڵ ساڵحی زیادی کرد: تا کۆتایی ڕۆژی 31ی گەلاوێژ 495 هەزار و 185 تەن و 661 کیلۆگرام گەنمی زیاتر لە پێویست لە جووتیارانی ئه و پارێزگایە کڕدراوە.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: لە ئەمساڵدا لە شارەکانی قوروە زیاتر لە 111 هەزار و 418 تەن، بیجاڕ بە 97 هەزار و 303 تەن و #سەقز# بە 96 هەزار و 946 تەن، دێولان بە 77 هەزار و 914 تەن، کامێران بە 46 هەزار و 944 تەن و دیواندەرە 41 هەزار و 647 تەن گەنم کڕدراوە.
ساڵحی زیادیشی کرد: ڕێژەی کڕینی گەنم لە سنە 16 هەزار و 165 تەن، بانە 3 هەزار و 800 تەن، مەریوان 2 هەزار و 564 تەن و سەوڵئاوا 4 هەزار و 793 تەن ڕاگەیێندراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی دەخلودان و خزمەتە بازرگانییەکانی کوردستان وتیشی: ڕێژەی کڕینی گەنم لە ساڵی کشتوکاڵی ئەمساڵدا لەچاو ساڵی ڕابردوو لەسەدا 40 دابەزیوە.[1]
23-08-2017