وێنەی 47ساڵ لەمەوبەری خێزانێکی #کۆيە#
ئەم وێنەيە لەساڵی 1971 لە گەڕەکی(#چوارباغ#)ی شاری کۆيە گيراوە، خانەوادەی کەريم حەمەد کۆيی-ن، لەراستەوە:
1-رۆستەم کەريم حەمەد کۆيی، دەرچووی کۆليژی شەريعە، کاسب.
2- محەمەد کەريم حەمەد کۆيی، دەرچووی پەيمانگای هونەرەجوانەکانی شاری موسڵ. لەژياندا نەماوە.
3-کەژاڵ کەريم حەمەد کۆيی، دەرچووی پەيمانگای پزيشکی، بەشی سڕکردن.
4-نەورۆز کەريم حەمەد کۆيی، دەرچووی کۆليژی پەروەردە، بەشی جوگرافيا.
5-ناديە کەريم حەمەد کۆيی#ناديە کۆيی# دەرچووی کۆليژی زانياری، بەشی کيميا، ماستەر لە ئەندازياری و کيميا.
6-حوريە کەريم حەمەد کۆيی، دەرچووی کۆليژی پەروەردە، بەشی زيندەوەرزانی.[1]