بە پێی ڕاپۆرتی #کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان# ؛ لە ڕۆژی 25 گەلاوێژ 1396 هەتاوی #سەید جەماڵ موسەوی# ڕاگوێستی شوێێکی نادیار کرابو و بۆ دواین جار لە ڕۆژی 31 گەلاوێژ بینرابو و بنەماڵەکەی لە مەڕ جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی ناوبراو هیچ زانیاریەکیان نەبوو و هەر وەها تەرمی ناوبراو ڕادەستی بنەماڵەکەی نکرا.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە زیندانی کوردی سوننە مەزهەب لە ڕۆژی 25 گەلاوێژ بە بیانوی ڕەوانە کردن بۆ نەخۆشخانە، بە بێ ئەوی کە ناوبراو داخوازیەکی بەو شێوەی هەبووبێت بۆ دەرەوی بەندێک کە “مووسەوی” لەوێدا بەندکرابوو بۆ شوێنێکی دیکە دەگوزرێتەوە.
دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەندیخانەکاندا بە سیاسەتی ئەشکنجە و گوشار بۆ سەر بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی بە بیانوگەلێکی بێبنەما بۆ مەودایەکی درێژخایەن لە زینداندا ڕایاندەگرێت و پەیوەندی زیندانی و بنەماڵەکانیان ئاستەنگ دەکات و هەر دوو لا تووشی پەرۆشی و دڵنگەرانی دەکات کە مەبەستی سەرەکی لەم جۆرە سیاسەتە ڕووخاندنی ئیرادە و باوەڕی بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبییە و هەروەها بەو چەشنە هەوڵ دەدات بەندکراوان ناچار بکات لە تیڤیەکاندا دیان بە تاوانی نەکردودا بنێن و ئەگەر بەندکراوان بەرخۆبدەن و خۆیان ڕادەستی داخوازیەکانی کۆماری سێدارەی ئێران نەکەن دەبێت چاوەڕێی بەرخۆدانی خۆیان بکەن کە ئەشکنجە و ژووری تاکە کەسی و هدنێک جار ئێعدامیش چارەنوسی بەندکراونی خاوەن ئیرادە بوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
27-08-2017