دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەرپرسێکی #وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی# هەرێم ئاشکرایدەکات، ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەی ڕاگیراو و سزادراوانی #تیرۆر# لەهەرێمی کوردستان زیاددەکات، بۆیە داوایان لە#ئەنجومەنی وەزیران# کردووە کێشەی ئه و کەسانەیان بۆ چارەسەر بکات.
ئەحمەد نەجمەدین، بەڕێوەبەری گشتی #چاکسازی کۆمەڵایەتی# لە وەزارەتی کاروکاروباری حکومەتی هەرێم بۆ دواڕۆژ وتی ژمارەی ڕاگیراو و سزادراوانی تیرۆر لەهەرێمی کوردستان لەسەردەمی ئەنسار ئیسلامەوە تاوەکو شەڕی داعش بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و ڕۆژانەش ژمارەیان زیاددەکات، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێم کێشەکانی ئه و کەسانەمان بۆ چارەسەر بکەن.
بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی ئاشکرای کرد لە ئێستادا ژمارەی ئه و کەسانەی کە بەپێی ماددەکانی تیرۆر سزادراون دەگاتە سەرووی 1000 کەس، ئەوانەشی کە ڕاگیراون ژمارەیان لەهەڵکشاندایە.
لەبارەی ڕەگەزنامەی ئه و کەسانەی لەسەر تیرۆر دەستگیرکراون، ئەحمەد نەجمەدین وتی زۆربەیان عەرەبی ناوەڕاست و باشووری عێراق و لە ژن و پیاو و نەوجەوانان پێکدێن و لە دادگاکانی هەرێم سزادراون.
ئه و بەرپرسەی وەزارەتی کار، ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییەکانی هەرێم جگە لەکێشەی جێگا، کێشەی پەروەردەکردن و ڕاهێنانی نەوجەوانانی هەیە، چونکە ئەوانە لەناو ژینگەیەکی توندوتیژ پەروەردەبوونه و ئاسان نییە جارێکی تر بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگە.
دەشڵێت داواکاریمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە و ئەوان گوێیان لێگرتووین و ئامادەن هەموو کێشەکانمان چارەسەر بکەن، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە دواکەوتووە.
لەبارەی زیادبوونی ڕێژەی تاوانەکانی تر، بەرپرسەکەی وەزارەتی کار وتی دوای تیرۆر، ڕێژەی سزادراوان و ڕاگیراوانی تاوانەکانی وەک کوشتن و ماددەی هۆشبەرو دزیکردن لەچاکسازییەکاندا زیادیان کردووە.[1]
29-08-2017