بڵاوکراوەی هاوبەشی ڕۆژنامەڤانی
دوایەمین دەق و تەواوی دەقی ڕێککەوتنەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرووپی #پێرڵ#
رێککەوتنی چارەسەرکاری نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرووپی پێرڵ کە پێکدێن لە هەریەکە لە 1 دانا غاز، 2 کۆمپانیای سنوورداری نێودەوڵەتی نەوتی کرێسێنت و 3 کۆمپانیای سنوورداری نەوتی پێرڵ.
حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرووپی پێرڵ، لایەنەکان، پێکەوە ڕێککەوتنێکی باڵایان سەبارەت بە کێڵگەکانی #کۆرمۆر# و #چەمچەماڵ# واژۆکرد لە ڕۆژی 4ی نیسانی 2007. دواتر ناکۆکییەک لە نێوانیاندا دروستبوو سەبارەت بە هەندێک بابەتی دیاریکراو و لەسەر ڕێککەوتنە باڵاکە و ئەوان گەڕانەوە بۆ ناکۆکییەکانی 21ی ئۆکتۆبەری 2013 بۆ دادوەرییەک لە سەر کەیسی ژمارەی 132527 بۆ دادوەریی و بڕیاردان لەسەری لەلایەن دادگایەک لە لەندەن.
لایەنەکان ڕێککەوتن لە سەر چارەسەری تەواو و یەکجاریی هەموو جیاوازییەکانیان بە ڕێگایەکی دۆستانە و بە کۆتاییهێنان بە دادگاییەکە و ئەوەی پەیوەستە بە پرۆسێسەکانی دادگاوە و هەروەها وازهێنان لە هەموو ئەو سکاڵایانەی کە ماونەتەوە لە ناویشیاندا بابەتی زیانەکان کە گرووپی پێرڵ لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرزی کردبووەوە؛ پیادەکردنی میکانیزمێک بۆ چارەسەری 2.239 ملیۆن دۆلار کە لەلایەن دادگاوە تا ئێستا دیاریکراوە؛ هەروەها پرۆسێسکردنی دەستبەجێی گەشەدانی سەرچاوە جیهانییەکانی ڕێککەوتنە باڵاکە لە بەرژەوەندی هەردوولا هەروەها لە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق.
رێککەوتنە چارەسەرییەکە تیشک دەخاتە سەر ئەمانەی خوارەوە:
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەجێ بڕی 600 ملیۆن دۆلار دەدات بە پێرڵ.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها دەستبەجێ بڕی 400 ملیۆنی دیکە دەدات بە پێرڵ تا تەرخانی بکات بۆ وەبەرهێنانی تایبەتی بۆ گەشەدانی زیاتر بە زیادکردنی بەرهەمهێنان.
پێرڵ بەرهەمی گاز لە کۆرمۆر زیاد دەکات بە ڕێژەی 500 MMscf لە ڕۆژێکدا، بە ڕێژەی 160% زیاد دەکرێت لە ئاستی بەرهەمی ئێستای لە گازی زیادە. گازی زیادە و هەروەها بەرهەمی دیکەی زیاتر کە چاوەڕێدەکرێت لە ماوەی نزیکەی دوو ساڵدا دەست بە بەرهەمهێنانی بکرێت.
بڕی ئەو پارەیەی کە دادگاییەکە دیارییکردووە (1.239 ملیۆن دۆلار) ئیدی وەک قەرز لەسەر حکومەتی هەرێم نابێت و دووبارە پێناسە دەکرێتەوە وەک خەرجی زیادە کە بە دەست دێتەوە لەلایەن پێرڵەوە لە داهاتەکانی داهاتووی کێڵگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵ.
بەشی قازانج تەرخاندەکرێت بۆ پێرڵ لەو داهاتانەی کە لە داهاتوودا بە دەست دێن لە ناوچەکانی ڕێککەوتنی باڵا کە هەموار کراونەتەوە بەوەی بگەنە ئاستێکی هاوشێوە لە سەرجەمی قازانجی بەشەکان بە شێوەیەکی ئاسایی پێشکەشکراون لە ژێر سایەی گرێبەستە هاوبەشەکانی بەرهەمهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەم هەموارکردنانە ڕەنگدانەوەیان دەبێت لە سەر مەترسییەکانی وەبەرهێنانی گەورەتر و خەرجییەکان گەشەدان بە سەرچاوەکانی گازی سرووشتیش دەگرێتەخۆ هاوشێوەی گەشەدان بە کەرتی نەوتی. دوای بەدەستهێنانەوەی خەرجییەکان و گەڕانەوەی وەبەرهێنانەکانە لەلایەن گرووپی پێرڵەوە، 78%ی داهاتەکانی ناوچەکانی ڕێککەوتنی باڵا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت و 22%یش بۆ کۆمپانیای پێرڵ دەبێت.
لایەنەکان ئەوەیان ڕوونکردووەتەوە کە کارکردنەکانی سنووری بلۆکی کۆرمۆر و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان دەدات بە گرووپی پێرڵ لە هەریەکە لە بلۆکەکانی 19 و 20 و هەروەها ئەمانەش بۆ ناوچەکانی ڕێککەوتنی باڵا زیاددەکات، ئەمەش بە پابەندییەکانی گرووپی پێرڵ بۆ وەبەرهێنانی هەڵسەنگاندنکاریی لەم بلۆکانەدا و گەشەدانی زیاتر ئەگەر سەرچاوەی نەوت و گازی بازرگانی دۆزرانەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 50%ی گازە زیادەکە دەکڕێت، ئەوەش بۆ مەبەستی زیادکردنی وەبەرهێنانی گاز بۆ وێستگەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان. بڕی 50%ەکەی دیکە لە گازەکەش لەلایەن پێرڵەوە دەفرۆشێت، ئیدی ئەگەر بە کڕیارانی ناو عێراق بێت یان بۆ دەرەوە یان بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیاترکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا.
پێڕڵ ڕاهێنانە ناوخۆییەکان و پرۆگرامەکانی تایبەت بە دامەزراندنی زیاتر دەکات بۆ ئەوەی کار و ستافەکەی زیاتر ڕەنگدانەوەی هەرێم بێت و لە هەمانکاتیشدا پاڵپشتی کۆمەڵگا لۆکاڵییەکان دەکات، ئەوەش لە ڕێگەی پرۆگرامەکانی بەرپرسیارێتی هاوکاریی کۆمەڵایەتییەوە.
لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاگەیێنراو و سازش و پاکانە ئەستۆ هاوبەشەکانی تایبەت بە ڕێکارەکانی دادگا و بڕیارەکەی دادگای لەندەنیان ئاڵوگۆڕ کرد.
لایەنە پەیوەندیدارەکان زمان و بەندەکانی ڕێککەوتننامەی باڵای تایبەت بە کێڵگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵیان دەستکاریکرد و ڕوونیانکردنەوە، لەوانەش درێژکردنەوەی ماوەی گرێبەستەکە تاوەکو 2049.
لایەنەکان زۆر خۆشحاڵن بە چارەسەرکردنی کێشەکە و بە پەرۆشەوەن بۆ ئەوەی پێکەوە کاربکەن بۆ مەبەستی سودوەرگرتنی تەواو لە ناوچەکانی ڕێککەوتننامەی باڵای تایبەت بە کێڵگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵ، ئەوەش بۆ مەبەستی سودی هاوبەش و سود بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق. چارەسەرکردنی کێشەکەش دەبێتە یارمەتیدەرێک بۆ ئەوەی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق داهاتی زیاتریان دەستبکەوێت و وزەی کارەباش باشتر بێت. لایەنە پەیوەندیدارەکان باوەڕیان وایە ئەم ڕێککەوتنە وەبەرهێنەرە نێودەوڵەتییەکان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق ژینگەیەکی سەرنجڕاکێش و سەلامەتە بۆ وەبەرهێنان.
بەڕێز #ئاشتی هەورامی#، وەزیری #سامانە سرووشتییەکان#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بەرهەم و وەبەرهێنانی کۆمپانیاکان تاوەکو ئەمڕۆ سودێکی باشی هەبووە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوەش لە ڕێگای وزەی کارەباوە بە خەرجییەکی کەمەوە. ئێمە خۆشحاڵین بە ئەنجامی ئەم ڕێککەوتنە، کە دەبێتە هۆی کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان لایەنەکان و هەروەها پێشخستنی کەرتی گازی سرووشتی دەباتە ئاستێکی نوێ.
بەڕێز مەجید جەعفەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کرێسنت پیترۆڵم و بەڕێوەبەری ڕێکخستنی دەستەی #داناگاز# گوتی ئێمە هەمیشە پابەندبوونی خۆمان دەربڕیوە بۆ چارەسەری دۆستانەی کێشەکان بۆئەوەی پێشکەوتنی باش لە کێڵگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵ بەدەست بهێنرێت. ئێمە بەم ڕێککەوتنە خۆشحاڵین کە دیالۆگی ئەرێنی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدوادا دەهێنێت و بەڵینی سوودێکی زۆریش بە لایەنەکان دەدات. چارەسەرکردنی بابەتی تەواوی قەرزەکان و دەستپێکردنەوەی هاوئاهەنگی تەواو تێڕوانینێکی ئەرێنی دەبەخشێت بۆ وەبەرهێنانی زیاتر و تێگەیشتن و بەکارهێنانی توانای سرووشتی ناوچەکانی ڕێککەوتننامەی باڵای تایبەت بە کێڵگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵ.[1]
30-08-2017