ڕێوەبەری گەشتوگوزاری #سلێمانی# بەوەکالەت ڕایدەگەیەنێت هاتنی گەشتیاران بۆ شارەکە بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو زیادیان کردووەو دەڵێت تا دوێنێ 80 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنوری پارێزگاکە.
ئاراس ئەحمەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی بەوەکالەت لەبارەی هاتنی گەشتیارانی بیانی بۆ پارێزگای سلێمانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بە خەندانی ڕاگەیاند، ڕێژەی هاتنی گەشتیاران بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە، تا ئێستا زیاتر 80 هەزار گەشتیار ڕوویانکردۆتە پارێزگای سلێمانی لە دوای جەژنیش ئامارەکان لە کۆنگرەیەکی ڕژنامەوانیدا ڕادەگەیەنین.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە گەشتیاران بەشێوەیەکی گشتیی لەناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتوونەتە سلێمانی و بەشێکی دیکەشیان لەکوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە هاتوون.
لەبارەی هۆکاری زیادبوونی ژمارەی گەشتیارانیشەوە، ئاراس ئەحمەد باسی لەوە کرد کەشوهەوا فێنک بووە و وەرزی خوێندن هێشتا دەستی پێنەکردوە، ئەمانە هۆکار بون بۆ زیادبوونی هاتنی ڕێژەی گەشتیاران لە سلێمانی. [1]
01-09-2017