بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە #کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان#: لەماوەی حەوتووی ڕابردوودا 3 کرێکاری کورد لەشارەکانی #کامیاران#، #سنە# و #بانە# بەهۆی کەوتنەخوارەوە وپڕوکان لەڕێی گازەوە(گازگرفتگی) گیانیان لەدەست داوە وکرێکارێکی دیکەیش ژەهراوی بووە.
بەگوێرەی هەواڵەکە ڕۆژی یەکشەممە 5ی خەرمانانی 1396ی هەتاوی دوو برای وەرزێر خەڵکی گوندی”لون کهن”سەربە شاری کامیاران لەکاتی هەڵکەندای چالاو لەزەوی کشتوکاڵی خۆیاندا،تووشی پڕوکان هاتن لەڕێی ژەهراوی بوونی گازەوە وپاش ئاگادار بوونی خەڵکی ناوچەکە وهەوڵی بۆڕزگارکردنیان لەنێو چاڵاوەکەدا،یەکێکیان لەمردن ڕزگاری بوو بەڵام براکەی دیکەی بەناونیشانی “ئەنوەرتابعی” 48ساڵ تەمەن گیانی لەدەستدا.
جێگەی باسە کەلەڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ دامەزراوەیەکی وریاکەرەوە وپەروەردەیی بۆکار وخۆپاراستن بوونی نییە وحکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ گرنگییەک بەگیان وژیانی هاوڵاتیانی کورد نادات وخۆی وەکوو تاڵانچییەک دەبینێ وتەنیا ئامانجی دزین وتاڵانی سامانی ژێرخان وسەرخانی ئەم بەشە لەکوردستانە ودەیهەوێ بە قۆرغکردنی سامانی خەڵکی ئەم دەڤەرە وبرسی کردنەوە چین وتوێژەکانی کۆمەڵگا لێک هەڵوەشێنێ ولەوڕێگەیەوە دەسەڵات وهیژموونی خۆی زیاتر بسەپێنێ ولەم ئاراستەیەشدا ڕۆژانە کارەساتی گیانی وماڵی وژینگەیی دەکەوێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
04-09-2017