و ما للظالمین من انصار
بە ناوی خودای مێهربان
هاونیشتیمانیانی ستەم دیدەی کوردستان
چالاکان و ئازادیخوازانی و مرۆڤدۆستەکان
ڕێژیمی کورد کوژی کۆماری بە نێو ئیسلامی لە بێ دەنگی جیهان و خەڵکانی ئێران بە گشتی هەر لە سەرەتای ساڵەکانی 1357ی هەتاوی بە شێوەی ڕەمەکی و سیستماتیک و سیاسەتێکی داڕێشتراو، خەریکی کوشتار و کۆت وبەندی خەڵکی کوردستانە و بەم شێوەیە دەیهەوێت کورد قڕ بکات و ناوی کورد وکوردستان بسڕێتەوە، هەر لە فتوا نامرۆڤانەکەی 1358ی هەتاوی خومەینییەوە بگرە تاکو ئەو هەموو سێدارە و ڕاودونانی لاوانی کوردستان و کوشتنی کۆڵبەرانی سەر سنوور کە تەنیا بۆ بژێوی ژیانیان و بە ناچاری کاری کۆڵبەری دەکەن، بەڵام زۆر بەداخەوە ڕۆژانە بەردەوام لە لایەن هێزە سەرکوتکەر و دڕندەکانی ویلایەتی فەقیە دەکەونە بەر ئاگری چەکەکانیان وشەهید وبریندار دەکرێن.
ئێمە یەکیەتیی #زانایانی ئایینی کوردستان#ی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ڕەوتی کوشتاری کۆڵبەران کە دواین شەهیدانمان دوو لاوی شاری بانە بوون، بووە هۆی تووڕەیی خەڵکی وەزاڵە هاتووی ئەوشارە، داوکارین هەموو شارەکانی کوردستان پشتگیری خەڵکی ئەو شارە قارەمانە بکەن ودەنگی ناڕزایەتی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی بانە و مانگرتنێکی سەرتاسەری بەڕێوە بەرن، داواش لە هەموو پارتەسیاسی و مرۆڤدۆست وئازادیخوازانی ئێران وجیهان دەکەین پشتگیری ئەم ڕابوون و بەرخودانەی شارەکانی کوردستان بکەن.
یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
14ی خەرمانانی 1396ی هەتاوی
05-09-2017