بەشی ئێران/ ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- سەرۆکی ڕێکخراوی جیهادی کشتوکاڵی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتی: لە ساڵی وەرزێریی ئەمساڵدا کەرتی کشتوکاڵی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا 644 ملیارد تمەن زیانی پێ گەیشتووە.
بە پێی هەواڵی کوردپریس، ئیسماعیل کەریم زادە لە کۆبوونەوەی کارگرووپی ویشکەساڵی، بەستەڵەک، بەڕێوەبەرایەتیی قەیران و بیمەی کشتوکاڵ بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتیشی: لە ساڵی وەرزێریی 95 – 96ی هەتاوی نزیکەی 200 ملیارد تمەن خەسارەتی لافاو بە کەرتی کشتوکاڵ گەیشتووە کە ئەو نرخە لە سەدا 50ی کۆی خەسارەتەکان لە خۆ دەگرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەردەوام یەکێک بووە لە شەش پارێزگای سەرتری بەرهەم هێنانی بەروبوومی کشتوکاڵیی وڵات، ڕایگەیاند: ئەگەرچی کەرتی پیشەسازی، گەشتیاری و کانگا لە پارێزگادا بەرەو پێشکەورن دەچێت، بەڵام هێشتاش جەمسەری ئابووریی پارێزگا کشتوکاڵە، هەر بۆیە بە سەرنجدان بە ڕووداو و بەڵا سروشتییەکان، بەهرەمەندبوون لە بیمەی بەروبوومی کشتوکاڵ بۆ دابەزاندنی مەترسییەکان پێویستە.
کەریم زادە بە بیرهێنانەوەی خەسارەتی ڕووداوە سروشتییەکان لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، ڕوانییە ڕێکارەکان بۆ پێشگری لەو کێشەیە و زیادی کرد: دەوڵەمەندکردنی شێوازی ئاوداشتنی کەرتی کشتوکاڵ بە نوێترین سیستەمەکانی جیهان دەبێتە هۆی دابەزینی قەیرانی کەمئاوی و ویشکەساڵی و بووژانەوەی دەریاچەی #ورمێ#.[1]
05-09-2017