هێرشەکەی داعش لە ساڵی 2014دا، کە داگیرکردنی شاری موسڵی دووەم گەورەترین شاری عێراقی لێکەوتەوە، کاری کردە سەر ئەو گەشەسەندنە ئابوورییەی هەرێمی کوردستان، لە ئێستاشدا، هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەیەوێت ئابووری هەرێم بگەڕێنێتەوە دۆخەکەی جارانی خۆی
سەرەڕای ئەو هەموو توندوتیژییەی باڵی بەسەر عێراقدا کێشاوە، دەبێت هەرێمی کوردستان کار لەسەر چاککردن و بەرگرتن بە کۆمەڵێک هەڕەشەی ئابووری وەک قەیرانی لەناکاوی پەنابەر و ئاوەرەکان و بڕینی بودجەی هەرێم لەلایەن حکومەتی ناوەندی عێراق و دابەزینی نرخی نەوت لە زیاتر لە 100 دۆلارەوە بۆ 30 دۆلار بکات.
لە ئێستادا، کە داعش چیتر مەترسی نییە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێم به سه ڕپه ڕشتی نێچیرڤان بارزانی هەوڵەکانی خۆی بۆ بوژانەوە و چاکسازیی ئابووری هەرێمی کوردستان چڕتر و دوو هێند کردۆەتەوە. تەنانەت پێش لەناوچوون و نەمانی داعش لە موسڵ، هەوڵی بووژاندنەوەی ئابووری دراوە، بەتایبەت لە بواری گەشتیاریدا.
هەبوونی ئارامی و سەقامگیریی لە هەرێمی کوردستاندا خاڵی بنچینەیی بووە، کەئەو متمانەیەی لای نەتەوەکانیتر و گەشتیاران وەک یەک دروست کردووە و ئەنجامەکەشی بەردەوام گەشەی ئابووری بە ڕێژەی 12% لە پێش جەنگ بووە. بە تەنیا گەشتیاریی لە ساڵانی 2015 بۆ 2016 زیاد لە دووهێند بووە و ڕێژەکەی گەشتوەتە 1،6 ملیۆن.
نوێ گەریی و پێشڤەچوونە ئابووریییەکان لە ژێر چاودێری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بەسەر کەرتە جیاجیا ئابووریەکاندا بە لەبەرچاوگرتن و پێشەنگیدان بە تازەگەریی و شێوازی بەکارخستنی نوێ جێبەجێکراوە. لەم بوارەشدا، ڕوسیا دەورێکی باڵا لە بوژاندنەوەی ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە بواری ووزەدا دەگێڕێت.
فەلسەفەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی بازاڕی ئازادەوە گوڕوتیندا بە کەرتی تایبەت و پێکەوە کارکردنی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی و هاندانی کۆمپانیا نێوخۆییەکان بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکاندا لەخۆ دەگرێت. یاسا گونجاو و لەبارەکانی بەرهەمهێنان و کلتوری هاوڕێیانەی هەرێمی کوردستان و تێڕوانینی ڕوونی هەرێم بۆ وەبەرهێنان، سەرنجی کۆمپانیا دەرەکییەکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە.
بەهێزیی و گەشەسەندنی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕوسیا لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە لەدژی داعش، لەلایەن ڕوسیاوە سەرچاوەی گرتووە.
سەرەتای ئەم ساڵ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، سێرجی لاڤرۆڤ، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان ڕاگەیاند، ئەمەش ئەوەندەیتر پەیوەندی نێوانیانی بەهێزکرد.
هەمیشە کوردستان پەیوەندییەکی دۆستایەتی لەگەڵ ڕوسیادا هەبووە، بەڵام هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن ڕووسیاوە بە خاڵی وەرچەرخان دادەنرێت، کە ڕووسیا لە سەختترین کاتەکاندا هات و هاوکاری پێشمەرگەی کرد بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە دژی داعش، ئەمەش، دووبارە ئەو پەیوەندییەی بەهێزتر و زیندووکردەوە.
لەدوای کۆبوونەوەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا، دەبینین سنووری پێکەوەکارکردن بەرفراونتر بووە و ئەمەش دەبێتە مایەی گەشەسەندنی سەرچاوە سروشتییەکان و بەرهەمهێنان دووهێند زیاد دەکات.
سه باره ت به ڕەهەندی مێژوویی پەیوەندی نێوانیان و هاندان و کۆمەککردنی پێکەوەکارکردنی نێوان کورد و ڕوسیا کرد حکومه تی هه ڕێم جەخت لەو پەیوەندیانە دەکاتەوە.
لەبەر کەمکردنەوەی باج و پلانی خەرجکردنی چەندین بلیۆن دۆلار لە وەبەرهێناندا، لە چەند ساڵی داهاتوودا بەرهەمی کشتوکاڵی سێ ئەوەندەدەبێت و زیاد دەکات. هەر لەم سۆنگەیەوە، هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار پلانی دروستکردنی تراکتۆر و پارچەیەدەگیتری هەیە.
هەروەها، هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە گەشەدان بە لایەنی دەستەبەرکردنی شتومەک و ئەمەش بەتایبەت لە ساڵانی پێش 2014دا دەردەکەوت و بە هۆی ئارامی و سەقامگیرییەوە، باشترین ناوچەی وەبەرهێنان بوو بۆ بیانییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
چاکسازی لە بازاڕی ئازاد و جەخت خستنەسەر باج و یاساکان، وایکردووە کارئاسانی لە یاساکاندا بکرێت بۆ بواری وەبەرهێنان. هەرێمی کوردستان کەمکردنەوەیەکی بەرچاوی بۆ ماوەی 10ساڵ لە سیستمی باجدا هەیە. بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی جەنگدا، ئێستا سەردانیکەران دەتوانن خۆیان ئەوە ببینن، کە چەندین پرۆژەی بیناسازیی و پرۆژەیتر یەک لەدوای یەک خەریکە دەست پێدەکەنەوە.
مەزندەکراوە، کە هەرێمی کوردستان خاوەنی 45 بلیۆن بەرمیل نەوت و گازی سروشتیبێت و ئەم سەرچاوەی وززەیەش دەبێتە هۆکارێکی باش بۆ سەرکەوتن و گەشە سەندنی بواری ئابووری.
بەمەبەستی برەودانی زیاتر بە بواری نەوت، هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵدا گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆزنەفت واژووکرد.
ئەو گرێبەستە ڕێگەخۆشکەردەبێت بۆ کۆماپانیای ڕۆزنەفت، کە یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی بواری بەرهەمهێنانی نەوت، نەوتی زیاتر بدۆزێتەوە و ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە 600،000 بەرمیلەوە بگەیەنێتە 1،000،000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی نەوتی زیادی بەرهەمهێنراو هەناردە بکرێت و بفرۆشرێت و داهاتەکەی لە بوارەکانیتری ئابووریدا بەکاربهێنرێت، کە ئەمەش وادەکات لە داهاتوودا ئاستی پشت بەستن بە کەرتی ووزە کەم بکاتەوە، هەرێمی کوردستان بتوانێت پشت بەلایەنەکانیتری ئابووری و وەبەرهێنان ببەستێت.
پشت بەستن بە بەرهەمەکانیتر و کەرتەکانیتری وەبەرهێنان هەرێمی کوردستان لە مەترسی بەرزونزمی نرخی نەوت دەپارێزێت و دەتوانێت ئابووریەکی باشتر و پشتپێبەستراوتری هەبێت.
هەرێمی کوردستانیش وەک زۆربەی وڵاتەکانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕووی تۆڕەکانی گواستنەوەوە لاوازە، کە لە داهاتوودا و بە هاوکاری ڕوسیا گەشە بە بواری گواستنەوە دەدەن.
لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەی، کە ڕوسیا ئەزموونێکی باشی ڕێڕەوی شەمەندەفەری هەیە و ترانز-سربیانی بنیات ناوە، کە درێژترین هێڵی شەمەندەفەرە لە جیهاندا، لەوانەیە ڕوسیا بتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەری لە بوژاندنەوەی ئابووری هەرێمی کوردستاندا هەبێت هەروەک گازپۆم و ڕۆزنەفت، کە لە ماوەی ڕابردوودا دەورێکی باشیان هەبووە. ئێمە هیوامان وایە بتوانیین بەدەر لەکەرتی بەرهەم هێنانی نەوت و گازی سروشتی لە بوارەکانیتریشدا پێکەوە کار بکەین. بۆنموونە گەشەدان بە بواری گواستنەوەی وەک دروستکردنی ڕێڕەوی شەمەندەفەر لە سەرانسەری کوردستاندا. لەم بوارەشدا ئێمە دەتوانین سودێکی زۆر لە ئەزموونی ڕوسیا ببینین.
بەڕوونی ئەوە دیارە، کە هەرێمی کوردستان بۆ بوژانەوە و گەشەسەندن و ئامانج و خواستە ئابووریییەکانیبەرژەوەندی لەگەڵ ڕوسیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا هەیە.دەگونجێت چالاکییە ئابووریەکانی ڕوسیا ئامژەبن بۆ بووژانەوەی ژێرخانی ئابووری سوریا و ئەمەش وادەکات لەبەر نەبوونی هاوکاریی دارایی و پێکەوە کارنەکردنی نێوان ئەوروپا و ئەمریکا لەگەڵ خەڵکی سوریادا، ڕێگە بۆ ڕوسیا خۆشبێت زیاتر پەیەوەندییەکانی لەبەهێزبکات و بتوانێت بێتە ناوەوە. [1]