هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی #تەبقا# بەڵگەیەکیان دۆزییەوە کە ناو و ژمارەی کوژراوەکانی #داعش# لە شەڕی #کۆبانێ#دا ئاشکرادەکات و ئەوەش دەخاتەڕوو کە مانگی 1ی ئەمساڵ ژمارەیەک فەرماندەی تورک چوونەتە تەبقا بۆ ڕێکخستنی ئۆپەراسیۆن دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات.
بەڕێوەبەرایەتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی شاری تەبقا بەڵگەیەکیان دۆزییەوە کە کوژراوەکانی چەتەکانی داعش لە کانتۆنی کۆبانێ و کانتۆنی #حەسەکە# و کانتۆنی #گرێسپی# ئاشکرادەکات.
لەو بەڵگەیەدا ناوی 80 چەتەی داعش هاتووە کە لە ساڵی 2014ەوە بۆ 2015 لەو کانتۆنانەدا کوژراون.
لە ناو بەڵگەکاندا ناوی چەتەیەکی تورکی داعش بەناوی مەتین تورکی-ش هەیە.
ئەو بەڵگانە هەروەها ئاشکرای دەکەن، کە چەتەکانی داعش تەبقایان وەک ناوەندی هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوا ڕەچاوکردووە.
هەروەها ئەوەش ئاشکرادەکات، کە سەرەتای مانگی 1ی ئەمساڵ ژمارەیەک فەرماندەی سوپای تورک سەردانی تەبقایان کردووە، بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنێک دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕێکبخەن.
جێگای ئاماژەیە، کە 15ی ئەیلولی ساڵی 2014چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر کانتۆنی کۆبانێ، بەڵام ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەل بوونەوە و پاش شەڕێکی 134 ڕۆژە شکستی قورسیان هێنا و کشانەوە.[1]
15-09-2017