يەکەم ستافی خوێندنگەی ئێوارانی #تەقتەق#
ئەم وێنەيە لەمانگی تشرينی دووەمی 2003دا لەلايەن وێنەگر(عەلی عەوڵا ماميل ئۆمەرگومبەتی) خاوەنی وێنەگری بنار لە تەقتەق گيراوە لەنێو بينای خوێندنگەی خاڵخاڵانی بنەڕەتی، ئەم گروپە يەکەم ستافی خوێندنی ئێواران بوون لە شارۆچکەی تەقتەق لە ڕاستەوە:
1-ئۆمەر حەمەد تاڵەبانی گەورە، کارگوزار.
2-فواد عومەر فەتحوڵلا ئيلنجاغی، پسپۆڕی کۆمەلايەتی، يەکەم بەرێوەبەری خوێندنگەی ئێوارانی تەقتەق.
3-جەمال ئەنوەر تەها مام قلينجی، پسپۆڕی زمانی ئينگليزی.
4-#فەرەيدوون حەمزە# سابير کەپەنکی، پسپۆڕی بيرکاری.
5-نەمير حەوێز ڕەشيد تەقتەقی، پسپۆڕی زمانی کوردی.
6-ئاراس عومەر فەتحوڵلا (#ئاراس ئيلنجاغی#) پسپۆڕی کۆمەلايەتی و وانەبێژی(زيندەوەرزانی و کيميا)
تێبينی: لەم وێنەيەدا مامۆستا(شێخان عومەر فەتحوڵلا ئيلنجاغی) پسپۆڕی زمانی عەرەبی ئامادە نەبووە، لەبەر ئەوەی سێ برا لەو(6)مامۆستايەی ئەنجومەنی مامۆستايانی خوێندنگەکەی پێک دەهێنا خەڵکی هەندێ جار بەگاڵتەوە دەيانگوت(خوێندنگەی عومەری مام فەتحوڵلای ئێواران).[1]
بڕوانە: #تەق تەق پەلکە زێڕينەی کەنار زێی بچووک#