دەڵێی گيسکی بە #تەگە#يە
گيسکە مێ کە بەتەگە هات قاڕەقاڕی بۆ تەگە دەگاتە کەشکەلانی فەلەک و خۆی بەدار و بەرد دا دەدات، تا نەگاتە تەگەی خۆی ئارامی لێ هەڵدەگيرێت، حريتە و قاقای پێکەنينی و گەمەبازی و بەرزەفت نەبوونی کچەعازەبيش لەکوردەواری دا پێی وتراوە دەڵێی گيسکی بەتەگەيە.[1]