کۆمەڵێک چالاکوانی سیاسی، مەدەنی و ڕۆژنامەنووس لە ناوخۆ و دەرەوەی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# بە وەرێخستنی کەمپینێک بۆ پشتگیریی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، ڕۆژی ڕیفراندۆم داوایان کردووە لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵات زەماوەندی ئاڵا بگێڕن.
ئەو چالاکوانە کوردانە بە وەڕێخستنی کەمپینێک لەژێرناوی زەماوەندی ئاڵا کە ئامانجیان پشتگیریی چین و توێژە جیاجیاکانی سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە ڕیفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، داوایان لە سەرجەم خەڵکی ڕۆژهەڵات کردووە کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم، بە شێوازی جیاجیا پشتگیریی خۆیان دەرببڕن.
ئەو چالاکوانانە بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک کۆمەڵێک خاڵ و ڕێنماییان بۆ جەماوەری ڕۆژهەڵات خستووەتە ڕوو کە لە 22 خاڵدا خۆی دەبینێتەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خەڵکێکی زۆر پێشوازیی لێ کردووە.
خاڵ و ڕێنماییەکان و دەقی ئاگاداریی بەڕێوەبەرانی کەمپینی زەماونەی ئاڵا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان:
1.بەکارهێنانی ڕەنگ و هێماکان
2.کەڵک وەرگرتن لە ئاڵا
3.لەبەر کردنی جل و بەرگی کۆردی بۆ ژنان و پیاوان و بە تایبەتی بۆ منداڵان
4.رۆیشتنی بەکۆمەڵی ئۆتۆمبیلەکان
5.هۆڕن یا سیگناڵی (بوق) لە سەر یەک و ساز کردنی هەندێک دەنگی سیمبۆلیک
6.بەکارهێنان و بڵاوکردنەوەی موسیقای شادی کوردی لە ماڵان (سرود بێ باشترە)
7.بەکارهێنان و بڵاوکردنەوەی موسیقای شادی کوردی لە ئۆتومبێلەکاندا (سرود بێ باشترە)
8.کۆبوونەوەی بە کۆمەڵی بنەماڵەکان لە بەر درگای ماڵەکانیاندا
9.کۆبوونەوەی دانیشتوانی گەڕەکەکان لە سەر کۆڵانەکاند
10.کۆبوونەوەی لاوان لە گۆڕەپانەکان و دەربڕینی شادی
11.هەڵکردنی هەموو ئامێر و سیستمەکانی ڕووناکی لە ماڵان، دوکانەکان و مۆڵەکان لە کاتژمێرەکانی دوای داهاتنی تاریکیدا
12.دابەش کردنی گوڵ و شیرینی لە شوێن و شەقامە گشتییەکانی شار و گوندەکاندا
13.راگرتنی چالاکییە ئابوورییەکانی بازاڕ بۆ ماوەیەکی کاتیی 10 خولەکی
14.داشکاندنی تایبەتیی نرخەکان لە لایەن کاسبکارانی بازاڕەوە
15.دەست لە کار کێشانەوەی کرێکارانی کارگەکانی بەرهەمهێنان بۆ ماوەی یەک خولەک
16.دابەش کردنی گوڵ و شیرینی لە ناوەندە پیشەسازی و خزمەتگوزارییەکانی وەک کارگەکان و نەخۆشخانەکان
17.شایی و هەڵپەڕکێ لە بەندیخانەکاندا
18.خوێندنی بە کۆمەڵی گۆرانییە شادە کوردییەکان لە نێو ئۆتومبێلەکانی هاتووچۆی گشتیی شارەکاندا
19.کۆبوونەوەی خوێندکاران لە گۆڕەپان یا شوێنی سەرەکیی زانکۆکاندا
20.سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی کوردستان و پێشکەشکردنی گوڵ پێیان
21.دوور کەوتنەوە لە هەر چەشنە تێکهەڵچوونێک لە گەڵ هێزەکانی حکومەت
22.پێشکەش کردنی گوڵ و شیرینی بە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش [1]