تەنها سێ ڕۆژ ماوە بۆ تۆمارکردنی ناوی چاودێرانی نێودەوڵەتی و تا ئێستا 60 چاودێر خۆیان تۆمارکردوە، ڕێکخراوێکی تایبەت بە هەڵبژاردنیش دەڵێت بە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو هاتنی چاودێری نێودەوڵەتی زۆر کەمە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی #هەرێمی کوردستان# دوای ئەوەی جارێک درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنی چاودێران و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕاگەیاند لە ئێستادا ئه و ماوەیە تەنیا 3 ڕۆژی ماوە و بەرواری 24ی ئەیلول ماوەکە تەواودەبێت.
هۆگر چەتۆ، ڕێکخەری تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردن ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئەیلول، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند بە پێی زانیاری بەردەست تاوەکو ئێستا 60 چاودێری نێودەوڵەتی خۆیان تۆمارکردوە بۆ چاودێری پڕۆسەی ڕیفراندۆمی 25ی ئەیلول.
تۆڕی شەمس لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی ناوخۆی عێراق و وڵاتانی کردوە.
سەرۆکی تۆڕی شەمس وتیشی ئه و چاودێرانەی لە ڕێگەی تۆڕەکەی ئێمەوە هاتوون 42 چاودێرە و لە 12 وڵات جیاجیاوە هاتوون.
هۆگر چەتۆ بەراوردی هاتنی چاودێرانی نیودەوڵەتی بۆ پرۆسەی ڕیفراندۆم و هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو کرد و ئاماژەی بەوەکرد لە ئێستا 60 چاودێری نێودەوڵەتی بۆ چاودێری پرۆسەی ڕیفراندۆم هاتوون، بەڵام لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا 400 چاودێر هاتن.
بە وتەی ئه و بەرپرسەی تۆڕی شەمس نەهاتنی چاودێران گرفتە دەڵێت گرنگە چاودێری نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی زۆر ئامادەییان هەبێت لە پڕۆسەی ڕیفراندۆمی 25ی ئەیلول، چونکە ئامادەبوونی چاودێری نێودەوڵەتی کاریگەری پاکی ڕیفراندۆم نیشان دەدات. [1]
22-09-2017