ماڵان گەڕە
لەکوردەواريدا هەندێ جار گەڕۆکی سنوری خۆی ببەزێنێت دەبێتە خووەکی ناشيرن، ئه و ئيديۆمە بۆ کەسێک بەکاردەهێنرێت کە کەم لەماڵی خۆی دابنيشێت و بەردەوام لەماڵانە و کەم خانەخوێيە هەر ميوانی ماڵی خەڵکيە و کە دەچيتە ماڵەکەيەوە لەماڵ نيە و به و خاوەن ئەدگارە دەوترێت فڵانە کەس ماڵان گەڕە.