دەڵێی سنگە تەرەی
تەڵە، شێوازێکی ڕاوکردنی گيانەوەرانە مرۆڤ لە دێر زەمانەوە بەکاریهێناوە، ئينجا ئه و سنگەی کە بۆ ڕاگرتن و مانەوەی تەڵەکە بەکاردەهێنرێت دەبێت ئەوەندەی هێز هەبێت کە گيانەوەرە نێچيرەکە نەتوانێت هەڵيقەنێت و بە تەڵەکەوە بڕوات دوای تەقينی تەڵەکە، سينگەکە مێخێکی بچوک و کورتە، ئەم دەربڕە بۆ کەسێکی کورەبنەی کورتەباڵای زۆر زان و فێڵباز بەکاردەهێنرێت.