دێگەڵەو قوندەريان نەگۆتيە
دێگەڵە بەر لەوەی لەسەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو بکرێتە ناحيە گوندێکی بچوکی ناو گەلی-يەک بووە و لە چەند ماڵێکی ئاژەڵداری و ڕەوەندی پێکهاتووە، شوێنی بچوکيش ناتوانی خۆتی تێدا بشارييەوە بە پۆخڵەوات و حيزی و دزی و قوندەری جێگەت نابێتەوە، کورت و کرمانجی ناتوانی لە شوێنی بچوک خوێڕيايەتی بکەيت بۆيە وتراوە(دێگەڵە و قوندەريان نەگۆتيە)