بێ دۆنە
هەندێجاريش دەوترێت بێ زاخە، دۆن لە زمانی کۆنە واتە(گيان) لە دۆناو دۆن-ەوە هاتووە کە يەکێک دەمرێت گيانەکەی دەچێتە ناو گياندارێکيترەوە بە گوێرەی خاسيەتەکانی، بەڵام لێرەدا واتا کەسێک کە هيچ توانايەکی نەبێت و جەسارەت و ئازايەتی و غيرەتی نەبێت پێی دەوترێت بێ دۆنە.