لەشکر ترازا، بوک نه ڕازا
ژن مارەکردن و ئامادەکردنی بۆ ڕۆژی گواستنەوە چەندين داب ونەريت و ڕێوڕەسمی جۆراو جۆری گەرەکە هەر لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ، واتە کات و داهات و سەليقەی زۆری دەوێت، بەتايبەت ڕۆژی گواستنەوە بوک دەبێت تەواو تيف تيفە بدرێت هەر لەکوڵکردنەوە تاوەکو ئارايشگا، لە ڕازاندنەوەدا حالەتەکە دێتە پێشەوە چونکە لەشکر ئامادەيە و لە چاوەڕوەانيدايە تا بوک درەنگتر بڕازێتەوە مقۆمقۆ و قسەوقسەلۆک و چەلەحانێ لەناو لەشکردا دروست دەبێت و هەندێجار دەگاتە حالەتی لێکترازان و هەڵشاخان و توڕەبوون، ئەم ئيديۆمە بەکاردێت بۆ کارێک وەک هەوير ئاوی زۆری بوێت و تا دەگاتە ئامادەبوون کێشە و گرفتی لێ بکەوێتەوە.