لە موی گون بێ خێرترە
موی گون لە بنەڕەتدا بێ خێر نيە چونکە پەيوەستە بە گەشەکردنی هۆرمۆنی مرۆڤەوە، بەڵام لێرەدا وەک خواستن و لێکچون و خوازراو بەکارهاتووە کە ئەگەر بوونيشی نەبێت هيچ لە پرسەکە ناگۆڕێت و لە حەقيقەتيشدا موو ناتوانێت پێداويستی پڕ بکاتەوە بۆيە ئەگەر کەسێک هێندە بێ کەڵک بێت ئەوا پێی دەوترێت(لە موی گون بێ خێرترە).